کام مۆدێلی جلوبەرگ بۆ پایز گونجاوە؟

AM:10:55:15/09/2023

5416 جار خوێندراوەتەوە

زۆرێک لە خانمان ئارەزووی ئەوە دەکەن کە سەرنجڕاکێش دەربکەون و جلوبەرگی گونجاو بپۆشن تا لەگەڵ وەرزی پایزدا بگونجێت.

ماڵپەڕی "آنوثة" لە بابەتێکیدا باسی باوترین جلوبەرگەکان دەکات لە پایزدا، کە بریتیین لە:

١. هەڵبژاردنی رەنگەکان، یەکێکە لەو شتە گرنگانەی کە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت، رەنگە تۆخەکان بە یەکێک لە رەنگە باوەکانی پایز دادەنرێت.

٢. ستایلی مل کراوە، لەم وەرزەدا باوە.

٣.پانتۆڵی درێژ و کەمەر بەرز لەگەڵ پشتێنێکی رەش و کراسی رەش لەم وەرزەدا گونجاوە.

٤. لە پێکردنی پێڵاوی پاژنە بەرز و تەنک بۆ بۆنەکان و هەروەها بۆ رۆژانە بن تەخت و رەنگ رەش، وادەکات خانمان رێکپۆشتر دەربکەون.
S.A