زۆربەی کەسەکان ئارەزووی ھەبوونی ناو
ماڵێکی جوان دەکەن، شێوازی رازاندنەوە و دانانی کەرەستەکانی ناوماڵ لە کەسێکەوە بۆ
کەسێکی تر دەگۆڕێت.
ماڵپەڕی”24ae” لە بڵاوکراوەیەکیدا هاتووە، هەڵبژاردنی
دیزاینی ماڵەکەت کەسایەتیت دەردەخات،لەوانەش:
١. شێوازی سادە: رەنگێکی زۆر و شتی درەوشاوەی تێدا نییە،ئەو
کەسانەی سەرنجیان بۆ ئەم دیزاینە رادەکێشرێت، زیاتر متمانەیان بەخۆیانە و رێکخراون.
٢. شێوازی کلاسیک: ئەو کەسانەی سەرنجیان بۆ ئەم شێوازی
دیزاینە دەچێت کەسانی نەریتی و رەسەن و زیرەکن.
٣. شێوازی هونەری پۆپ: شێوازی پۆپ وێنەکێشانە لەسەر
دیوار و هەڵبژاردنی بەرگی قەنەفە و گؤشەی نەخشەدار لەسەر بنەمای بوێری و وردی، ئەو
کەسانەی حەزیان لەم شێوازی دیزاینەیە زیاتر
سەرنجڕاکێشن.
٤. شێوازی مۆدێرن: ئەم شێوازی دیزاینە رێگە بە خەڵک دەدات
تازەگەری بکەن، وەک، سەقفی بەرز و تێکەڵکردنی رەنگی جیاواز، ئەو کەسانەی ئارەزووی ئەم شێوازە دەکەن زۆر هۆشیارن و بەهایەکی بەهێزیان هەیە.
S.A