هێڵەکانی لێو وەک زۆرێک لە نیشانەکانی
تری پیربوون دەست دەکەن بە لەدەستدانی کۆلاجین و چرچ دەبن، بەڵام چەند پێکهاتەیەکی
سرووشتی یارمەتیدەرن لە رزگاربوون لە چرچی لێو.
لە بابەتێکی
ماڵپەڕی "سیدتی" دا ئاماژە بە دیارترین ئەو پێکهاتە سرووشتیانە دەکات کە
چرچی لێو کەمدەکاتەوە.
لێرەدا
پێکهاتە سرووشتییەکان و چۆنیەتی ئامادەکردن و بەکارهێنانییان دەخینە روو:
١. زەیتی گوێزی هیندی: تایبەتمەندی شێدارکەرەوەی
هەیە، ئەمەش یارمەتی کەمکردنەوەی چرچ و لۆچی دەدات.
- دوو بۆ سێ دڵۆپ لە زەیتەکە بخەرە سەر پەنجەکانت، و زەیتەکە لەسەر لێوەکانت مەساج بکە، پاشان شەوێکی تەواو چاوەڕی
بکە، دواتر بە ئاو بیشۆ.
٢. سپێنەی هێلکە: یارمەتیدەرە بۆ رزگاربوون
لە چرچی لێو و توندکردنەوەی پێست.
- سپێنەی هێلکە بدە لە پێستی دەوروبەری دەمت،
بۆ ماوەی ٣٠ خولەک بەجێی بهێڵە تا وشک دەبێتەوە، پاشان دەموچاوت بە ئاوی شلەتێن بشۆ،
ئەم رێگایە هەفتەی دوو بۆ سێ جار دووبارە بکەرەوە.
٣. ئالۆڤێرا: یارمەتی زیادکردنی بەرهەمهێنانی
کۆلاجین دەدات لە پێستدا، کاریگەری شێدارکەرەوەی هەیە، ئەمەش وایکردووە کە پێکهاتەیەکی
زۆر باش بێت بۆ رزگاربوون لە چرچی لێو.
- ئالۆڤێرا یان جێڵی ئالۆڤێراکە بیدە لە دەوری دەم و لێوەکانت بۆ ماوەی ٣٠ خولەک
چاوەڕی بکە، پاشان بە ئاوی سارد بیشۆ، ئەم شێوازە رۆژانە جارێک بۆماوەی هەفتەیەک
دووبارە بکەرەوە.
٤. زەردەچەوە: دژە ئۆکسانی تێدایە، ئەمەش
وایکردووە ببێتە بژاردەیەکی زۆر باش بۆ چارەسەرکردنی چرچی لێو.
- کەوچکێک زەردەچەوە لەگەڵ دوو کەوچکی
چێشت هەنگوین تێکەڵ بکە بۆ ئەوەی تێکەڵەیەکی نەرم بەدەست بهێنیت، لەسەر لێوەکانت
دەیبنی بۆ ماوەی ٣٠ خولەک پاشان بە ئاوی شەلەتێن بیشۆ، ئەم تێکەڵەیە هەفتەی سێ جار
دووبارە بکەرەوە.
پێش ئەنجامدانی ئەم رێگایانە ئامۆژگاری
لە بە پزیشکی پسپۆر وەرگرە بۆ ئەوەی دڵنیابیت لەوەی هەستاریت بەو پێکهاتانە نییە.
A.A