نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا

PM:08:03:12/09/2021

34104 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەرچی توشبوونی پیاوان بە شێرپەنجەی مەمک زۆر کەمە و بە ڕێژەی لە %١ دەخەمڵێنرێت، بەڵام ئاگاداربوون لە نیشانەکانی و زوو پشکنینی بۆ چارەسەری پێشوەخت گرنگە.

ماڵپەڕی وەتەن لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، بەگوێرەی کۆمەڵگەی شێرپەنجە لە ئەمریکا ڕێژەی توشبوونی پیاوان بە شێرپەنجە لە ئەمریکا ساڵانە لە بەرزبوونەوەدایە، هەربۆیە گرنگە نیشانە پێسوەختەکانی ئەو نەخۆشییە بزانرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر و تەشەنە نەکردنی نەخۆشییەکە.

لە دیارترین نیشانەکانی:

-بوونی گرێ لەسەر مەمک

-گۆڕانکاری لە شێوە و قەبارەی مەمکدا

-گۆڕانکاری لەسەر گۆی مەمک لە پیاواندا

-گۆڕانکاری لە ڕەنگی پێستدا نمونە دەرکەوتنی پەڵەی قاوەی و ئاوساوی

-بوونی دەردراو لەسەر گۆی مەمک

-بوونی ئازار لە سنگدا

-هەستکردن بە ئازار لە ماسولکەکاندا

-گەورەبوونی لیمفە گرێکان