کارمەندێکی تەمەڵ شێوازێکی سەیر بەکاردەھێنێت بۆ خۆدزینەوە لە ئەرکەکەی

PM:07:16:11/09/2021

2268 جار خوێندراوەتەوە

کارمەندێکی بەشی پەیوەندیەکان لە وڵاتی سوید بەشێوەیەکی سەیر خۆی لە ئەرکەکانی دەدزێتەوە بەپەیوەندیکردن لەڕێگەی تەلەفونی شوێنی کارەکەیەوە بە مۆبایلەکەی خۆیەوە.
ھەواڵێکی ماڵپەری سۆمەریە نیوز باس لەوەدەکات کە کارمەندێکی بەشی پەیوەندییەکان لە یەکێک لە کۆمپانیاکان بۆ ئەوەی وەڵامی کڕیارەکان نەداتەوە و پەیوەندییەکەی بگوازرێتەوە بۆ ھاوپیشەکانی و سەرقاڵ دەربکەوێت.
ھەواڵەکە باس لەوەش دەکات گەنجە تەمەن ٢٨ ساڵەکە لە ماوەی دوو مانگدا ٣٢ جار پەیوەندی بۆ مۆبایلەکەی خۆیەوە کردووە و خۆی سەرقاڵ نیشانداوە و بە کۆی گشتی ٥٥ کاتژمێر ئەو کارەی کردووە کە ئەوەش یەکسانبووە بە حەوت ڕۆژی کاری و بەو ھۆیەوە لێپرسراوی بەشەکەی لەکارەکەی دەریکردووە.