پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

PM:01:59:05/06/2023

44684 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4 ئەمڕۆ لەکاتی ئەنجامدانی مامەڵەی پەیوەست بە پارە بە وریایەکی زیاتر مامەڵە بکە، بە کوێرەوەری متمانە بە کەس مەکە، ئەگینا لەوانەیە فێڵت لێ بکرێت، ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت بۆ کات بەسەربردن و چوونە دەرەوە لەگەڵ خێزانەکەت و خۆشەویستانت.

گا 20/4 - 20/5 ئەمڕۆ ڕۆژێکی ئاسایی دەبێت بۆت، دەتوانیت چەند پێشنیارێکی باشی پەیوەست بە کار لە کەسانی پلە باڵاکانت وەربگریت، ئەگەر بازرگان خەریکە مامەڵەیەکی گەورە دەکەن، ئەوا بە هۆکارێک ڕەنگە ئەمڕۆ کارەکەت لە ناوەڕاستدا گیر بخوات، بەڵام پێویست ناکات نیگەران بیت، بەم زووانە کێشەکەت چارەسەر دەبێت، بۆ پشوو وەرگرتن ئەمڕۆ باشترین رۆژە.

دووانە 21/5 - 21/6 ئەمڕۆ ڕۆژێکی خۆش دەبێت بۆ خوێندکاران، ئەگەر بەم دواییە هەر تاقیکردنەوەیەکت ئەنجامداوە، ئەوا دەتوانیت سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنیت، لە لایەکی دیکەوە ئەگەر خوێندنەکەت تەواو کردوە و بەدوای کارێکی باشدا دەگەڕێیت، ئەمڕۆ ڕەنگە ئۆفەرێک لە کۆمپانیایەکی گەورەوە دەستت بکەوێت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7 ئەگەر هەر ناکۆکییەک پەیوەست بە موڵک و ماڵ هەبێت، ئەوا دەبێت خۆت بەدوور بگرێت لە وەرگرتنی هەر بڕیارێکی بە پەلە، دەبێت ئامۆژگاری لە کەسە نزیکەکانت وەربگریت، ئەمڕۆ لە ڕووی دارییەوە قورس دەبێت، رەنگە پێویستت بە پارەیەکی قەرز هەبێت.

شێر 23/7 - 22/8 دووربە لە کەسانی نێگەتیڤ ئەمڕۆ، ئەگینا رەنگە تووشی کێشەی ناپێویست ببیت، ئەگەری تێکچوونی تەندروستی ئەندامێکی خێزانەکەت هەیە، لە دۆخێکی وادا ئەمڕۆ رەنگە پارەیەکی زۆرت بۆ پزیشک و دەرمان خەرج بکەیت.

فەریك 23/8 - 22/9 ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت لە پەیوەندی هاوسەریتدا، دەتوانیت ئەمڕۆ بەهۆی لێهاتوویەکانتەوە تواناکانت لەسەر کار نیشان بدەیت تا ئەوەی چەندێکە هەوڵی بۆ دەدەیت بەدەستی بهێنیت، دەکرێت گۆڕانکارییەکی ئەرێنی گەورە لە ژیانتدا ڕووبدات، ئەگەر هەر کێشەیەک هەبوو سەبارەت بە کار، ئەوا ئەمڕۆ ئەم کێشەیە کۆتایی دێت و دەتوانن گرنگییەکی دروست بە کارەکانتان بدەن.

تەرازوو 23/9 - 22/10 ئەمڕۆ دەتوانیت هاوڕێیەکی کۆنت ببینیتەوە، کاتێکی زۆر خۆش لەگەڵ یەکتر بەسەر ببەن، هەروەها دەتوانیت چەند ئامۆژگارییەکی سودبەخشیشیان لێ وەربگریت، ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکرێت کە بە هاوبەشی بازرگانی دەکەن خۆیان لە مشتومڕ بەدوور بگرن، ئەگەر نا دەکرێت زیانێکی دارایی گەورە ڕووبدات.

دووپشك 23/ 10-21/11 ئەمڕۆ ئەگەری زیادبوونی سەرچاوەی داهات هەیە، باشترە ئەگەر هەوڵ بدەیت خەرجییەکانت کەم بکەیتەوە، جیاوازی بیروڕا لەگەڵ هاوسەرەکەت دەتوانێت قووڵتر بێتەوە، دەبێت خۆت لە وتنی قسەی توند بە دوور بگریت، لە ڕووی تەندروستیەوە رۆژێکی باش دەبێت.

كەوان 22/11 - 21/12 ئەگەر پلانت هەیە موڵکێکی نوێ بکڕیت و ئەوا دەتوانیت ئەمڕۆ هەواڵێکی خۆش بەدەست بهێنیت، ئەمڕۆ زۆر سوودی دەبێت بۆ ئەو کەسانەی کە بە هاوبەشی کار دەکەن، دەتوانن لەگەڵ هاوبەشەکانیان پلانی باشتر دابنێن و لێگتێگەیشتنی زیاتر هەبێت لە نێوانتاندا، لە رووی تەندروستیەوە رۆژێکی باش دەبێت ئەمڕۆ.

گیسك 22/12 - 19/1 دۆخەکە لە ژیانی هاوسەرگیریتدا لەبار دەبێت، ئەمڕۆ ئازیزانت لە باری دەروونی زۆر باشدا دەبن، بۆیە دەتوانرێت نانێکی ئێوارە رێک بخرێت بۆ خێزانەکەتان، لە هەوڵەکانی پەیوەست بە کاردا سەرکەوتوو دەبیت و متمانەت زیاتر دەبێت.

سەتڵ 20/1 - 18/2 ئەگەر گەورەکانی خێزانەکەت لەسەر شتێک لێت توڕە بوون، ئەوا بە دڵێکی کراوە هەڵەکەت قبوڵ بکە بە داوای لێبوردن، بەم شێوەیە شیرینی پەیوەندییەکەتان دەپارێزیت، ئەگەری ئەوە هەیە پارەت دەستبکەوێت، پێشکەوتنێکی گەورە لە بواری تەندروستیدا روودەدات.

نەهەنگ 19/2 - 20/3 گەشتکردنی کورت لە ئارادایە بۆ بازرگانان، ئەم گەشتەت زۆر سوودی دەبێت، ئامۆژگاریت دەکرێت کە خۆت لە متمانەی زۆر بەدوور بگرێت، ئەمڕۆ لە ڕووی داراییەوە ڕۆژێکی قورس دەبێت، بۆیە ئاگاداری خەرجییەکانت بە و هەوڵ بدە خشتەیەکی سەرفکردنی پارە دابنێیت.