بەهای زێڕ بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزی

PM:03:01:30/05/2023

31988 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، بەهای مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ لە هەرێمی کوردستان بە ٤١٩ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت لە کاتێکدا ١٠ رۆژ لەمەوبەر بەهای مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٢١ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.

هۆکاری کەمی رێژەی دابەزینەکە دەگەڕێتەوە بۆ بەهای دۆلار کە لەگەڵ نرخی رۆژدا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار لەسەروو ١٤٧ هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، دوای رێککەوتنی نێوان پارتی کۆماری و پارتی دیموکرات لە ئەمریکا بۆ هەڵگرتنی بەربەستی قەرزەکانی ئەمریکا؛ نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و وا بڕیارە رۆژی چوارشەممە، لە کۆنگرێس دەنگی لەسەر بدرێت.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٧٢ هەزار دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٣٢ هەزار دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤١٩ هەزار دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨بە ٣٥٣ هەزار دینار

ر.ئ