ئەمرۆ سێشەممە، کەشناسی هەرێم
رایگەیاند، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە و ئەگەری نمەبارن
هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان لە کاتەکانی دواینیوەڕۆدا.
لەبارەی سبەینێ چوارشەممە،
کەشناسی پێشبینی کردووە، کەشێکی ناسەقامیگیر لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ روو بکاتە هەرێم.
دەشڵێت، پێشبینی بارانبارین دەکرێت لە ناوچە جیاجیاکان بە رێژەی جیاواز لەگەڵ بوونی
هەورەتریشقە و لەماوەیەکی کەمدا کۆتایی دێت.
هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە
با چالاک دەبێت و خێراییەکەی دەگاتە سەروو ٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و پلەکانی گەرماش
نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو
بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ٣٢ پلەى سیلیزى
سلێمانی: ٣١ پلەى سیلیزى
دهۆک: ٢٩ پلەى سیلیزى
کەرکوک: ٣٥ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: ٣٢ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: ٢٠ پلەى سیلیزى
زاخۆ: ٣١ پلەى سیلیزى
سۆران: ٢٨ پلەى سیلیزى
گەرمیان: ٣٧ پلەى سیلیزى