بەرزکردنەوەی دەنگت چی لەبارەی کەسایەتیتەوە ئاشکرا دەکات؟

PM:10:22:28/05/2023

15720 جار خوێندراوەتەوە

بەرزکردنەوەی دەنگت لاوازی کەسایەتیت ئاشکرا دەکات، گرنگیدان بە ناخ و دەرون هەروەک گرنگیدان بە تەندروستی جەستە و رووکاری دەرەوەت گرنگە.

دەرونێکی ئاسودە و کەسایەتییەکی سەرکەوتوو هۆکارن بۆ خۆشبەختی و بردنەوەی دڵی کەسەنزیکەکانت، لە بەرامبەردا زۆر هۆکار هەن کە لاوەکیانە ناوەرۆک و کەسایەتیت دەدردەخات بێئەوەی خۆت هەستیان پێبکەی

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی" skillsinfamilylife نوسەرو توێژەری ئەڵمانی لوسی سمز دەریدەخات، لەپشت کەسانی دەنگ بەرز ن٩ هۆکار هەن نیشانی دەدات کەسایەتیەکی لاوازییان هەیە، کە ئەمانەن:

١.  کەسانێک خۆیان بە گرنگ دەبینن:

دەنگ بەرزکردنەوەی ئەم جۆرەکەسایەتییانە بۆ ئەوە نیە کە دەوروبەر گوێیان بۆبگرن بەڵکو بۆ دەرخستن و زاڵ کردنی دەنگی خۆیان و راکێشانی سەرەنجی دەوروبەر بۆ لای خۆیان، بەڵام لە راستیدا لاواز نیشاندانی دەردەخات کە توانای گفتوگۆیەکی نەرمی نیە.

٢. کەسانی خۆپەرست و ئەنانی:

ئەم جۆرە کەسایەتیانە دەنگ بەرزکردنەوە بۆ شکاندن و بچوک کردنەوەی کەسانی دەوروبەر بەکاردەهێنن، ئەمەش زیاتر لەوکەسانەدا بەدیدەکرێت کە بە کەسایەتی نێرجسی ناسراون و تەنها خۆیان و رای خۆیان دەبینن، گوێ بۆ رای کەسانی تر نادەن.

٣. نیشاندانی دەسەڵات بۆ دەوروبەر:

ئەم جۆرەکەسانە واهەست دەکەن بە بەرزکردنەوەی دەنگیان ئەتوانن دەسەڵاتی خۆیان بسپێنن بەسەر کەسانی دەوروبەردا، ئەو بیروڕاییەی ئەم هەیەتی بیسەلمێنێت بەسەریاندا .

٤. کەسانێک کە تا تەمەنێکی دیاری کراو هیچ دەنگ و مافێکیان نەبووە:
دەرفەتی ئەوەیان نەبووە رای خۆیان ئازادانە دەرببڕن، لە تەمەنی پێگەشتنیدا هەوڵەدەدەن لە بارێکدا هەست و دەنگی خۆی بەشێوەیەک بگەیەنێت کە رێگە نەدات دەوروبەرەکەی جارێکی تر بچووکی بکەنەوە
.

٥. بوونی کێشەی بایۆلۆجی:

واتە ئەم کەسانە کێشەیەکی بۆماوەیی یاخود تەندروستیان هەیە یاخود گوێ لێ نەبوونی خۆی لەکاتی قسەکردندا بۆ نموونە گوێ گرانی.

٦. هەندێک کەس هەروا پەروەردەکراون:
واتە لە خێزانێکەوە پەروەردەکراون کە بەرزکردنەوەی دەنگ لە بچوکترین مناقەشەدا زۆرئاسایی بێت، بێئەوەی مانایەکی تایبەتی هەبێت
.

٧.کەسانی شەرمن :
بیانەوێت بەسەر شەرمی خۆیاندا زاڵ بن و کەسایەتی راستەقینەی خۆیان بشارنەوە
.

٨.کەسایەتی ترسنۆک:
واتە لەکاتی گفتوگۆدا بەرزکردنەوەی دەنگیان بۆ شاردنەوەی ترس بەکاردەهێنن.

٩. ئەو کەسانەی کێشەی کۆنتڕۆڵکردنی خۆیان هەیە:
ئەم جۆرە زۆربەمان دەگرێتەوە بەتایبەت کە دەنگێکی بەرز و قووڵ داوایەک دەردەبڕین یاخود سەلماندن بۆ دەوروبەر کە ئەم بەرپرسیارێتی هەیە و ئەبێ کۆنتڕۆڵی دەوروبەر بکات
.

سۆنا فاروق - ئەڵمانیا