دەشنێ موراد بە دوێتێک لەگەڵ ئەفشین شوکری دەرکەوتەوە

PM:08:43:28/05/2023

6508 جار خوێندراوەتەوە

"خوات لەگەڵ بێ" نوێترین دوێتی ئەفشین شوکری و دەشنێ موزادە.

گۆرانیەکە لە تێکستی ئەفشین و دەشنێیە، میلۆدی و ئەرێنجمێنتی ئەفشین شوکریە، سیامەک فەقێزادە میکس و ماسترینگی کردووە، کلیپی گۆرانیەکەش لە دەرهێنانی ناسڕ حەیدەریە.

دەشنێ کە بۆ ماوەیەک وون بوو لە گوێگرانی، لە لێدوانێکدا بە ئێن ئارتی دووی راگەیاند، بۆ من گەڕانەوە بۆ دنیای میوزیک هەستێکی زۆر خۆشە، میوزیک هەموو کات شوێنی تایبەتی لە دڵما داگیرکردووە.