بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی
بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان
وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
ئەو ئامانجانەی بەدوایدا
دەڕۆیت مەحاڵ نین بەڵام ئاسانن نین و دەبێت هەوڵی خۆتی بۆ بدەیت بۆ
بەدەستهێنانیان.
گا 20/4 - 20/5
دەبێت خەونەکانت لەسەر بنەمای دیاری هەڵبچنیت نەک تەنیا بەڵێن بدەیت
نەیانبەیتە سەر.
دووانە 21/5 - 21/6
ئەمڕۆ هاوەڵەکەت لە چارەسەرکردنی کێشەکانت لەگەڵ خێزانەکەتدا یارمەتیت
دەدات و هاوکارت دەبێت.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
سەبر بگرە بەرانبەر ئەو ناخۆشیانەی ئەم ماوەیە رووبەڕووت دەبێتە چونکە لە
ئایندەیەکی نزیکدا سەرکەوتن دێتە رێگەکەت.
شێر 23/7 - 22/8
بابەتێکی ئاڵۆز دێتە پێشەوە بۆیە پەلە مەکە و رای خۆت دەرمەبڕە تا شتەکان
چارەسەر دەبن.
فەریك 23/8 - 22/9
ئاگاداری سەرکێشیبە لە رووی سۆزدارییە لەوانەیە بە خراپی بەسەرتدا بشکێتەوە
و لە بەرژەوەندی تۆ نەبێت.
تەرازوو 23/9 - 22/10
ئەمڕۆ دەتەوێت دەربارەی بابەتێک بیرورای هاوڕێکانت وەرگریت کە رەنگە پەیوەندی
بە پیشەکەتەوە هەبێت.
دووپشك 23/ 10-21/11
ئەمڕۆ دوودڵیت لەڕووی سۆزداریەوە هۆکارەکەشی بەزۆری بۆ گۆڕینی باری دەروونی
خۆشەوستەکەتەوە دەگۆڕێتەوە.
كەوان 22/11 - 21/12
سەبرگرتن و ژیرییەکەت ئەمڕۆ وات لێ دەکەن بگەیت بەو ئەنجام و ئامانجانەی کە
ماوەیەکی زۆرە بەدوایاندا وێڵیت.
گیسك 22/12 - 19/1
ئەمڕۆ ووزە و توانایاکی زۆرت هەیە کە پێشتر ئەزموونت نەکردووە زیاتر بەهۆی
دەستپێکردنی کارە نوێیەکەتەوەیە.
سەتڵ 20/1 - 18/2
ئەمڕۆ بڕیارێکی زۆر خێرا و
هەڵەشە دەنێیت ئەمڕۆ لەوانەیە لە داهاتوودا باجەکەی بدەیت و نائومێدت بکات.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
هەلی نوێت لەبەردەمدا دەبێت جیاواز لە رۆژەکانی تر بەخت یاوەرت دەبێت.
ر.ئ