ڤیڤەک مورتی
پزیشکی نەشتەرگەری گشتی رایدەگەیەنێت، رەنگە بەکارهێنانی سۆشیال میدیا یەکێک بێت
لەهۆکارە سەرەکیەکان بێت بۆ تێکچوونی دەروونی منداڵان و هەرزەکاران وەک خەمۆکی، دڵەڕاوکێ،
بێ هیوایی و کێشە دەروونیەکانی دیکە.
ماڵپەڕی "Nbcnews" لە
بابەتێکدا باس لە مەترسی پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا دەکات بۆ هەرزەکاران، بە پێی
توێژینەوەیەک ئەوە خراوەتە روو ئەو گەنجە هەرزەکارانەی لە رۆژێکدا زیاتر لە سێ
کاتژمێر لە ناو سۆشیال میدیادا بەسەر دەبەن، دوو ئەوەندە مەترسی تووشبوون بە
خەمۆکی و نیگەرانی دەروونیان زیاد دەکات.
تیک تۆک، ئینستاگرام و
سناپچات لەو تۆڕە کۆمەڵایەتیانەن کە لەلایەن هەرزەکارانەوە بەکاردەهێنرێن.
پزیشکەکە ئەوەشی
راگەیاند کە مەترسییەکە تەنها بۆ دەروون نییە، بەڵکو هەندێک جار دەبێتە هۆی
تێکچوونی خواردن و سیستمی خەو لە هەرزەکاراندا، تێکچوونی ئەمانەش دەبنە هۆی کەم
بوونەوەی چالاکی لەو تەمەنەدا و مەترسی هەندێک نەخۆشی دیکەی هەیە.