بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە
دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و
بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
ئەمڕۆ
رۆژێکی باش دەبێت لە پەیوەندی هاوسەریتدا، دەتوانیت ئەمڕۆ بەهۆی لێهاتوویەکانتەوە
تواناکانت لەسەر کار نیشان بدەیت تا ئەوەی چەندێکە هەوڵی بۆ دەدەیت بەدەستی
بهێنیت.
گا 20/4 - 20/5
ئەمڕۆ لە رووی داراییەوە رۆژێکی باش دەبێت بۆت، دەتوانیت ئەو
قەرزانەی کردووتە بیانگێڕیتەوە، هەوڵ بدە کەمترین هەڵە بکەیت لە کارەکەتدا، لە
ئەگەری دروست بوونی هەر هەڵەیەکیش بە تێگەیشتنەوە لێی بڕوانە.
دووانە 21/5 - 21/6
ئەمڕۆ لە رووی داراییەوە زۆر باش نابێت، لە ئەگەری وەرگرتنی
هەر پارەیەک بە قەرز بە ئاگادارییەوە بڕەکەی دیاری بکە، دۆخی خێزانەکەت باش دەبێت
و دەبێت زیاتر ئاگاداریان ببیت.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
ئەگەر بێ کار بوویت بۆ ماوەیەکی زۆر، ئەمڕۆ دەتوانیت سوود لە
پەیوەندیە کۆنەکانت وەربگریت بۆ وەرگرتنی کارێکی شیاو، هەوڵ بدە زیاتر گرنگی بە
تەندروستیت بدەیت.
شێر 23/7 - 22/8
ئەمڕۆ هەلی وەرگرتنی کارێکی باشتر وەردەگریت، هەوڵ بدە
تواناکانت زیاتر بکەیت و ئەو هەلانەی دێتە پێشت لە دەستت نەچێت، دەتوانیت دڵنیا
ببیتەوە لە دۆخی تەندروستیت ئەمڕۆ.
فەریك 23/8 - 22/9
رەنگە ئەمڕۆ تووشی چەند کێشەیەک ببیتەوە لەسەر کار، هەوڵ بدە
کاریگەری نەبێت بەسەر تواناکانت و هێزتەوە بۆ کارکردن، هەوڵ بدە خۆت بپارێزیت لە
هەر مشتومڕێکی قورس لەگەڵ هاوسەرەکەت.
تەرازوو 23/9 - 22/10
ئەگەر دەتەوێ بۆ خوێندن بچیتە دەرەوەی وڵات، ئەمڕۆ رۆژێکی باش
دەبێت بۆ ئەو هەلە، پەیوەندیەکانت بەرەو پێش دەچن و دەتوانیت سوودیان لێ ببینیت بۆ
کارکردن.
دووپشك 23/ 10-21/11
ئەمڕۆ لە رووی داراییەوە رۆژێکی باش دەبێت، دەتوانیت
سەرچاوەیەکی دیکەی داهات بدۆزیتەوە، ئاگاداری ژیانی تایبەتیت بە، رەنگە کێشەی
تەندروستیت بێتە پێش.
كەوان 22/11 - 21/12
ئەمڕۆ دەتوانیت کات لەگەڵ هاوڕێکانت و خێزانەکەت بەسەر ببەیت،
هەوڵ بدە بە تواناکانت سەرسامیان بکەیت و لە شوێنی کارەکەت خۆت بسەلمێنیت.
گیسك 22/12 - 19/1
ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر باش دەبێت بۆ پیشەگەرەکان. هەر کێشەیەکی پەیوەندیدار
بە کارەوە چارەسەر دەبێت و دەتوانیت بە باشی سەرنجت لەسەر کارەکەت بێت، پەیوەندیت
لەگەڵ هاوسەرەکەت لە دۆخی ئاساییدا دەبێت.
سەتڵ 20/1 - 18/2
رەنگە تووشی چەند کێشەیەکی تایبەتی ببیتەوە ئەمڕۆ، تووڕەیی
هاوسەرەکەت لەبەر ساردیی نێوانتانە، بۆیە تێگەیشتنی قووڵت هەبێت بۆ کێشەکانی
نێوانتان.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
پێویستە سەرنجت لەسەر ئامانجەکەت بێت لەبری ئەوەی بە ڕەخنەکان
بترسێنیت. ئەم کاتە بۆ تۆ زۆر بەنرخە، بۆیە هەوڵبدە بە باشی سوودی لێ وەربگریت. لەلایەن
کەسانی پلە باڵاکانتەوە لە ئۆفیسەکەدا چەند بەرپرسیارێتییەکی گەورەت پێ دەسپێردرێت.