ئاوی برنج چی لە پێست و ڕوخسار دەکات؟

PM:02:44:11/09/2021

17356 جار خوێندراوەتەوە

ژاپۆنییەکان بەناوبانگن بەوەی روخسارێکی گەش و گەنجیان هەیە هەمیشە، ئەوەش بەهۆی ئەوەوەیە چەندین چارەسەری سروشتی کۆنی خۆیان بەکاردەهێنن و یەکێکیش لەوانە ئاوی برنجە.

هەواڵێکی ماڵپەڕی العین باس لەسوودە سەرسوڕهێنەرەکانی ئاوی برنج دەکات بۆ رووخسار و پێست و شێوازی دەستکەوتنیشی خستووەتەڕوو کە بەم شێوازەیە:

یەکەم: نیشانەکانی پیری لە رووخساردا دوادەخات

دووەم: یارمەتی پێست دەدات دژی سووتانەوە بەهۆی تیشکی خۆرەوە

سێیەم: کاریگەری زۆری هەیە لەسەر پەڵەو نەخۆشییەکانی پێست وچارەسەریان دەکات.

چوارەم: ماتتی پێست کەم دەکاتەوە و شێوە درەوشاوەییەکیان پێدەبەخشێت.

پێنجەم: بۆ ئەو کەسانەی کە پێستێکی چەورییان هەیە چارەسەرێکی زۆر گونجاوە و ڕێگرە لەوەی پێست چەوربوونی پێوە دیاربێت.

شێوازی ئامادەکردنەکەی:

برنجەکە بشۆرەوە و پاشان لەناو قاپیکی قوڵدا دوو بۆ سێ کوپ ئاوی بۆ زیاد بکە و بۆماوەی ٤٨ کاتژمێر بەجێی بهێڵە، پاشان برجنەکە بپاڵێوە و ئاوەکەی بهێڵەرەوە و دواتریش لەناو دەفرێکی سەر داپۆشراودا بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک هەڵی بگرە و دواتر وەک ماسک بۆ قژ و رووخسار بەکاری بهێنە.