بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای
ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
ئەمڕۆ ووزەیەکی زۆرت پێیە، تواناکانی خۆت
بەکاردەهێنیت بۆ سەرکەوتن، هیوات بۆ داهاتوو هەیە و گەشبینیت.
گا 20/4 - 20/5
بەهۆی هەوڵ و کۆششەکانتەوە بەرێوبەری ئیشەکەت متمانەی زۆرت پێدەکات و
ئەو شتانە دەکەیت کە هەردوو لاتان لەسەری کۆکن.
دووانە 21/5 - 21/6
ئاسۆیەکی فراوان چەندین هەڵی جۆراوجۆر وا دەکەن لە دڵەڕاوکێکان دوورت
بخەنەوە و هەندێک ئیشت بۆ راستبکەنەوە یان بتبەنەوە سەر کەشوهەوای ژیانی پێشووت.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
تەماشای بژاردەکانی ژیانت دەبیتەوە و هەندێک کێشە هەوڵ دەدەیت چارسەەری
بکەیت، چەند هەلێک دێنە بەردەمت و لە ڕووی داراییەوە چەند رێکەوتنێک ئەنجام
دەدەیت.
شێر 23/7 - 22/8
رۆژێکی بەرهەمدار لەڕووی داراییەوە رووت تێدەکات، رەنگە کێشەت بۆ
دروست ببێت بەهۆی کەڵکەبوونی هەندێک راپۆرتەوە کە رادەستی بکەیت.
فەریك 23/8 - 22/9
هەموو شتێکی پێویستت لایە بۆ گۆڕینی ئەو شتانەی لە بەشەکەی خۆتدا کاری
تیادەکەیت و سەرکەوتن بەسەر بەربەستەکاندا.
تەرازوو 23/9 - 22/10
هێمن بە بۆ ئەوەی ئیشەکانت خێرا ئەنجام بدەیت، مەهێڵە نائومێدی باڵت
بەسەردا بکێشێت و لاوازت بکات.
دووپشك 23/ 10-21/11
ئەمڕۆ ئەزموونی کۆمەڵێك شتی نوێ دەکەیت، هەروەها رەنگە رووبەڕووی
شتێک ببیتەوە وات لێ بکات پیشەکەت بگۆڕیت بۆ ئیشێکی باشتر.
كەوان 22/11 - 21/12
خەریکی پرۆژەیەکی نوێیت کە خەونەکانت بەدیدەهێنێت و وات لێ دەکات کە
بچیتە سەر رێڕەوی راست و ئامانجەکانت بەدی بهێنیت.
گیسك 22/12 - 19/1
رەنگە ئەمڕۆ هەستێکی بێئومێدی داتبگریت، ئەوەش وا دەکات لە هەندێک
بەرپسریارێتیییەکان دات ببڕێت و دوورت بخاتەوە.
سەتڵ 20/1 - 18/2
هەندێک کەس فشارت دەخەنە سەر بۆ گۆڕینی بڕیارەکانت، بۆیە سەرت لێ
تێکدەچێت لەنێوان بڕیارەکانتدا بۆیە کاتێکی زۆر لە هەڵبژاردنیاندا بەسەردەبەیت.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
لە دووژمنایەتی دووربکەوەرەوە و چێژ لە ئەزموونە نوێیەکان وەربگرە
یان چارەسەری هەندێک کێشەی کۆن بکە.
ر.ئ