بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری
رابردوودا ٤٧ ملیم باران لە سەنتەری سلێمانی باریوە و ئەمڕۆش، ناجێگیری کەش و هەوا
بەردەوام دەبێت.
پاش ئەوەی رۆژی هەینی شەپۆلێکی باران بارین رووی لە هەرێم و ناوچەکە کرد، بەڕێوەبەرایەتی
کەشناسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ٢٤ کارژمێری رابردوودا ٤٧ ملیم باران
لە سەنتەری سلێمانی باریوە و لەم ساڵدا لە سلێمانی ٧٨٥ ملیم باران باریوە، بەراورد
بە ساڵی رابردوو ئاستی باران زیادی کردووە.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە راگەیاندراوێكدا بڵاویکردووەتەوە،
ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت و ناجێگیری کەش و هەواش ئەمڕۆ بەردەوام
دەبێت.
باسی لەوەشکردووە، ئەمڕۆ ناوچە شاخاوییەکان و سنووریەکان هەندێ کات ئاسمان
دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ باران بارین بەشێوە تاوە باران و نمە باران و پلەکانی
گەرماش یەک بۆ دوو پلە دادەبەزن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر ئەگەرى بارینی نمە بارانى
پچرپچر و لە ناوچەى جیا جیا هەیە و لە سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و دهۆک لە پاش نیوەڕۆ
لە هەندێ ناوچەى باران دەبارێت و لە پارێزگاى هەڵەبجە لە هەندێک ناوچە شاخاوییەکانى
نمە باران دەبێت و پارێزگاى کەرکووکیش ئاسمانى نیمچە هەور دەبێت .
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە راگەیاندراوەکەیدا باسی لەوەش کردووە،سبەی
دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوویەکان بەگشتی ئاسمان نیمچە
هەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە بەرزدەبێتەوە.
بەپێی راگەیاندراوەکەی کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی
سیلیزی بۆ ئەمڕۆ بەم جۆرە دەبێت :
هەولێر: ٣٣ پلەى سیلیزى
سلێمانی: ٢٦ پلەى سیلیزى
دهۆک: ٢٥پلەى سیلیزى
کەرکوک: ٣٥ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: ٣٠پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: ١٦ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٣١ پلەى سیلیزى
سۆران: ٢٨ پلەى سیلیزى
گەرمیان: ٣٦ پلەى سیلیزى