پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:10:20:21/05/2023

42096 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

چاوەکانت بکەرەوە و چاودێری شتەکانی چواردەورت و ساویلکە مەبە متمانەت بەخۆت هەبێت لە هەموو بوارەکانی ژیانتدا.

گا 20/4 - 20/5

ئەمڕۆ پێویستی بە دیبلۆماسی زۆرە لەگەڵ هاوپیشەکانت، هەوڵبدە لە رووداوەکان تێبگەیت و تووڕە نەبیت و شتەکان بە کەسی تێنەگەیت.

دووانە 21/5 - 21/6

رێگە مەدە خەڵک دەستبخەنە کاروبارەکانتەوە، هەموو هەناگەوکان پێش ئەوەی بینێیت جوان بیری لێبکەرەوە.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

بیرکردنەوەیەکی سەرسووڕهێنەرت هەیە، ئەوەش وات لێ دەکات بەئاسانی گفتوگۆ لەگەڵ کەسانی دیکەدا بکەیت، خۆت ئامادە بکە بۆ گەشتێک، یان گواستنەوە بۆ شوێنێکی نوێ.

شێر 23/7 - 22/8

هەلی نوێ لە بەردەمتدایە. بەڵام هێشتا هەنگاوە گرنگەکان تەواو نەبوون، رۆژە نایابەکان لە پێشتن بۆ ئەوەی تەواویان بکەیت بە سەرکەوتوویی.

فەریك 23/8 - 22/9

ئەگەر لە کارێکدا بوویت لە ووزەی خۆت زیاتری ویست، ئەوا داوای هاوکاری لە کەسانی دیکە بکە بۆ ئەوەی هەموو شتێک لەدەست نەدەیت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

ئەمڕۆ رۆژێکی بەرهەمدار دەبێت بۆت، رەنگە هەندێک رێگە بگریتەبەر بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانت و سەرکەوتوو ببیت.

دووپشك 23/ 10-21/11

خۆت لە رابردوو دووربخەرەوە و پشوو بدە، خۆت لە هەندێک بارگرانی لابدە کە تۆی وابەستە کردووە.

كەوان 22/11 - 21/12

تۆ لە سەرەتایی رێگەکەدایت بۆ سەرکەوتن، پەلە مەکە و هێواش بەرەوە و ئاگاداربە لە بڕیارەکانت.

گیسك 22/12 - 19/1

بەرپرسیارێتییەکان بەرە بەرە کەم دەبنەوە، رەنگە متمانەت بەخۆت بێتەوە و بەرەو سەرکەوتن بڕۆیت و ئامانجەکانت بەدەستبهێنیت.

سەتڵ 20/1 - 18/2

تۆ لەلایەن کەسێکەوە نائومێدبوویت کە زۆر متمانەت پێی هەبووە، ئەوە زۆر بێزارت دەکات، بەڵام بەم نزیکانە خۆتی لێ رزگار دەکەیت.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

رەنگە گەشتێکی دەرەوە بکەیت لەگەڵ چەند کەسێکی بیانیدا لەبواری ئیشەکەدا، یان تەنیا بۆ خۆشی دەڕۆیتە دەرەوە.

ر.ئ