زیانەکانی زۆر خواردنی ساردەمەنی بۆ مناڵان

AM:08:32:29/04/2023

5404 جار خوێندراوەتەوە

ئاسکرێم و دۆندرمە وساردەمەنیەکانی تر یەکێکن لەو خواردنانەی کە لە کۆتایی وەرزی بەهار وبە تایبەت لە هاوین دا خواستێکی زۆریان لە سەرە و مناڵ و گەورە ڕەنگە ڕۆژانە بیخۆن و بە تام وچێژی جیاواز و ڕەنگ و شێوازی هەمە جۆر هەیە.

د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بەوەکردوە، زۆر خواردنی ساردەمەنی یان ڕۆژانە یان بە بڕێکی زۆر زیانی هەیە بۆ تەندروستی مناڵ کە بە گوێرەی جۆرەکانیان دەگۆڕێت و دیارترینیشیان ئەمان:

-زۆری کێش و قەڵەوی چونکە بڕێکی زۆر کالۆری تێدایە.

- بێهزی کۆئەندامی بەرگری لەش.

- ژەهراوی بوون بە بەکتریا و ڤایرۆس کە لە ڕێگای ساردەمەنی سەردانەپۆشراوەوە دەگۆزارێتەوە، لە نیشانەکانی سک چوون ، ڕشانەوە ، ئازاری ناوسک.

- زیاد بوونی ئەگەری هەوکردنی قوڕگ و لەوزەتێنەکان.

-زیاد بوونی ئەگەری کلۆربوونی ددان و هەوکردنی پووک.

- دەرکەوتنی نیشانەکانی هەستیاری بە شیر یان هەرس نەکردنی لاکتۆز لەو کەسانەی خۆیان ئەو کێشە

تەندروستیەیان هەیە کاتێک ساردەمەنیەکە شیر یانلاکتۆز لەپێکهاتووەکەیدا هەبێت.

- سەرئێشەی دوای ئاسکریم و ساردەمەنی ، ڕەنگە لە هەندێک کەس دا ڕووبدات.