توێژینەوەیەکی نوێ: هەندێک لە رووەکەکان دەگرین و ئاژەڵان گوێبیستیانن

PM:10:37:31/03/2023

4352 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، رووەکەکان بە بێدەنگی ئازار ناچێژن، لەبری ئەوە کاتێک تینوو و سترێس دەبن "دەنگێک" دەردەکەن و هەندێک لە ئاژەڵان توانای بیستینی ئەو دەنگەیان هەیە.

بەپێی هەواڵێکی زانستی کە لە گۆڤاری"Cell" بڵاوکراوەتەوە، توێژەران دۆزیویانەتەوە کە ئەو رووەکانەی پێویستیان بە ئاو هەیە یان ئەوانی لقێکیان لێ بووەتەوە بە نزیکەیی ٣٥ دەنگ لە کاتژمێرێکدا دەردەکەن، بەڵام ئەو رووکانەی کە ئاوی باش دراون و هیچ لقێکیان لێ نەبووتەوە بێدەنگترن، بەو پێیەی لە کاتژمێرێکدا تەنیا یەک دەنگ دەردەکەن.

گۆڤارەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، رەنگە بۆیە نەتوانیت گوێت لە رووەکە تینوووەکان بێت، چونکە دەنگیان لە نێوان٢٠ بۆ ١٠٠ کلیۆ هێرترزدایە، مانای وایە کە پلەی دەنگیان ئەوەندە بەرزە کە تەنیا چەند کەسێکی کەم دەتوانن گوێیان لێیان بێت، هەرچۆنێک بێت هەندێک ئاژەڵ بە ئەگەری زۆرەوە دەتوانن گوێبیستیان بن، بۆ نموونە رەنگە مشک و هەندێک جۆری پەپولە بتوانن گوێیان لە دەنگی رووەکەکان بێت.

بۆ گوێگرتن لە رووەکەکان، لیلاچ هادانی لە زانکۆی تەلئەبیب لە ئیسرائیل و هاوکارەکانی، رووەکی تووتن (Nicotiana tabacum) و تەماتە (Solanum lycopersicum)یان خستە ناو سندوقێکی بچووکەوە کە مایکرۆفۆنی تایبەتی تێدابوو، مایکرۆفۆنەکان هەر دەنگێک کە رووەکەکان دروستیان دەکرد تۆماریان دەکرد، تەنانەت ئەگەر توێژەران نەیاندەتوانی بیبیستن، ژاوەژاوەکان بە تایبەتی بۆ ئەو ڕووەکانە دیار بوون کە بەهۆی کەمی ئاو یان بڕینی بەشێکیانەوە ئەم سترێسەیان لەسەر بوو، ئەگەر دەنگەکان دابەزێنرێن و خێراتر بن، هادانی ئاشکرایکرد، "کەمێک لە دەنگی تەقاندنی گەنمەشامی دەچێت، وەک تەقە تەقی زۆر کورت".

هادانی دەڵێت، رووەکەکان دەنگە ژێ و سییەکانیان نییە، تیۆری ئێستا بۆ چۆنیەتی دروستکردنی دەنگەدەنگەکانی رووەکەکان، ئەو بۆریانەیە کە ئاو و ماددە خۆراکیەکان لە رەگەکانیانەوە دەگوازنەوە بۆ قەد و گەڵاکانیان، دەنگەکە بەهۆی گرژی رووکارەکەیەوە دروست دەبێت، هەروەک چۆن ئاو لە رێگەی مژەرێکی(قەسەب) خواردنەوەوە دەمژرێت، کاتێک بڵقی هەوا لەو شوێنەدا دروست دەبێت یان دەشکێت، لەوانەیە کەمێک دەنگی تەقاندنی گەنمە شامی دروست بکات، ئەگەری دروستبوونی بڵق لە کاتی وشکبوونەوەدا زیاترە، بەڵام ئەو میکانیزمە وردە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە.

Two microphones recording a cactus.