وێنە.. لە حاڵەتێکی دەگمەندا دووانەیەک لە مانگی شەشی دووگیانیدا لەدایکبوون

PM:04:35:27/03/2023

5064 جار خوێندراوەتەوە

لە حاڵەتێکی دەگمەن و نامۆدا دووانەیەکی بەریتانی بە ناوەکانی تینی و ئیلگان ریس لە مانگی شەشی دووگیانیدا لەدایکبوون، لە ژیاندا ماون.

سکای نیوز هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە، ئەو دووانەیە بۆ ماوەی ١٥٠ رۆژ لە ژێر چاودیری پزیشکدا ماونەتەوە، دواتر بە چارەسەری گرفتە تەندروستییەکانیان بۆ چەندین نەخۆشخانەی جیاواز گوازراونەتەوە.

تریس ئیڤیندینی تەمەن ٣٨ ساڵ کە دایکی منداڵەکان لەوبارەیەوە وتوویەتی "خانەوادەکەمان بە دۆخێکی قورسدا تێ پەڕیوون، هەموومان ترسمان هەبووە منداڵەکان لەدەست بدەین، بەڵام ئەمڕۆ هەست بە دڵخۆشیی دەکەم کە منداڵەکانم لە ژیاندا ماون".

لەلایەکی ترەوە باوکی منداڵەکان مارک ریس وتوویەتی "نازانین چۆن سوپاسی پەرستار و کارمەندانی نەخۆشخانە بکەین، هەموو هاوکارییەکیان کردووین بۆ مانەوەی منداڵەکانم لەژیاندا".

پزیشکەکان رایانگەیاندووە، تاکو ئێستاش منداڵەکان لەژێر چاودێری و وەرگرتنی چارەسەری بەردەوامدان، بەڵام بارودۆخی تەندروستییان باش بووە و دەتوانن بنێرێنەوە ماڵەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە مانگەکانی دووگیانی نۆ مانگە دەکاتە ٤٠ هەفتە، بەگوێرەی پزیشکان لەدایکبوونی منداڵ لە مانگەکانی شەش بەرەو خوار ئەگەری مانەوەیان لە ژیاندا کەمە.

ئ.ل