ساروان سینگی هیندی بەهۆی درێژیی ریشییەوە زیاتر لە دوو
مەتر دەبێت، ناوی لە کتێبی گینسدا بۆ ژمارە پێوانەییەکان تۆمارکرا.
ساروان لە تەمەنی پەنجاکاندایە و لە هەرزەکارییەوە ریشی نەتاشیوە
تەنانەت کورتیشی نەکردووەتەوە، لە ئێستادا درێژیی ریشی دوو مەتر و ٤٩٥ سانتیمەترە.
بەگوێرەی بەڕێوەبەرانی گینس، ساروان لە شاری ساری
کەنەدیە دەژی و ریشی لە کاتی تەڕیدا پێوانەکراوە بۆ ئەوەی بەهۆی لوولییەوە
درێژییەکەی کەمنەبێتەوە و پێوانەکەی نەگۆڕێت.
پێشتر و لە ساڵی ٢٠١٠دا کەسێکی تر هەمان نازناوی هەڵگرتووە
کە درێژیی ریشی دوو مەتر و ٣٦٢ سانتیمەتر بووە.
ئەو پیاوە بۆ ئەوەی ریشی زیاتر درێژ بێت وپارێزگاریی
لێبکات، رۆژانە رۆتینی خۆی جێبەجێ دەکات، بە ئاو و شامپۆ و نەرمکەرەوە دەیشوات،
دواتر وشکی دەکاتەوە و زەیت و جێڵی لێدەدات و رێکی دەخات، هەروەک وتوویەتی
"ریشم خۆشدەوێت و گرنگی پێدەدەم، هیوادارم زیاتر درێژ بێتەوە".



ئ.ل