بەهۆکارێکی چاوەڕوان نەکراو لاشەی دایکی چەند مانگێك هەڵگرتووە

PM:11:29:25/03/2023

2948 جار خوێندراوەتەوە

لە رووداوێکی سەیردا، ژنێکی ئیتاڵی لاشەی دایکی دەشارێتەوە لەناو سندوقێندا بۆماوەی چەند مانگێك بۆئەوەی بتوانێت خانەنشینییەکەی وەربگرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "الجزیرة"، لاشەی ئەو ژنە مردووە لەناو شوقەیەکی بادیرنۆ دۆنیانۆ لە شاری میلانۆ دۆزراوەتەوە، دوای ئەوەی کە دراوسێکانی وتوویانە کە ماوەی چەندین رۆژێکە ئەو ژنەیان نەبینیوە.

دوای ئەوەی کە پۆلیس چووەتە ماڵەکە راستەوخۆ لاشەی ژنێکی تەمەن ٩٠ ساڵیان لەناو سندوقێکدا بینیوە کە بە نایلۆنی خواردن داپۆشراوە و وادادەنرێت کە کچە تەمەن ٦٤ەکەی شاردوویەتییەوە.

دراوسێکانیی وتوویانە کە ئەو ژنە وتوویەتی دایکی بردووەتە خانەی بەساڵاچووانی ڤیتۆنا، بەڵام پۆلیس ناوی ئەو ژنەی لە فایلەکانی ئەو نەخۆشخانەیەدا نەدۆزیوەتەوە.

هەروەها ئەو ژنە مردنەکەی تۆمارنەکراوە، کچەکەشی هیچ سەرچاوەیەکی ماددی نەبووە جگە لە خانەنشینییەکەی دایکی، بۆیە پەنای بردوەتە بەر هەڵگرتنی لاشەکە.