بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و تاوەباران
دەبارێت و ئەگەری دروستبوونى هەورە تریشقە هەیە، دەشڵێت، "لە ئێوارەدا باران
بارین لە پارێزگاى سلێمانى و ناوچە شاخاوییەکانى ئیدارەى راپەڕین و بەشێک لە ناوچە
شاخاوییەکانى هەولێر زیاتر دەبێت."
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە راگەیاندراوێدا کەشی ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە
و ئاماژەی بەوەدا، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و تاوەباران دەبارێت و لە درەنگانی شەویشدا
ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت .
لەبارەی پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ باسی لەوەکردووە، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ
پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە دادەبەزن و کەش ساردتر دەبێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەینێ دووشەممە ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە
بارانێکی کەم لە کاتەکانى بەیانى لە ناوچە شاخاوییەکان و لە دوای نیوەڕۆدا باران
بارینەکە کورت خایەن دەبێت لە سەر ناوچەجیا جیاکان و هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.
کەشناسی هەرێم دەشڵێت، دابەزینی پلەکانی گەرما لە سبەینێشدا بەردەوام دەبێت
و پلەکانی گەرما بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ دادەبەزن.
بەپێی راگەیاندراوەکەی کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ
بەم جۆرەیە:
هەولێر : ١٨پلەى سیلیزى
سلێمانی: ١٧ پلەى سیلیزى
دهۆک: ١٨ پلەى سیلیزى
کەرکوک: ٢٢ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: ١٨ پلەى سیلیزى
زاخۆ: ١٨ پلەى سیلیزى