پیاوێک دوای شەش ساڵ هاوسەرگیریی بۆی دەردەکەوێت ژنەکەی خوشکێتی

PM:08:02:18/03/2023

35408 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێک بەهۆی پشکنینێکەوە ژیانی بە تەواوی دەگۆڕێت، کاتێک پشکنینی خوێن بۆ خۆی و ژنەکەی دەکات دەردەکەوێت ژنەکەی لە بنەڕەتدا خوشکێتی.

لە هەواڵێکی ماڵپەڕی بەوابەی میسریدا هاتووە، پیاوێکی بەریتانی لە ئینتەرنێت بڵاویکردووەتەوە، کاتێک لەدایکبووە چەند خولەکێک دوای ئەوە لەلایەن ژن و مێردێکی ترەوە هەڵگیراوەتەوە و دایک و باوکی خۆی بەخێوی نەکردوون، دواتر بە دوای دایک و باوکی و خانەوادە بنەرەتییەکەیدا نەگەڕاوە.

ئەو پیاوە ماوەی شەش ساڵە ژنی هێناوە و خاوەنی دوو منداڵە، لە دوای لەدایکبوونی منداڵی دووەمی ژنەکەی باری تەندروستیی تێکدەچێت، بە جۆرێک پێویستی بە چاندنەوەی گورچیلە دەبێت، ئەم پیاوە بۆ ئەوەی گورچیلەیەکی خۆی بدات بە ژنەکەی پشکنین دەکات.

دوای ئەوەی ئەنجامی پشکنینەکان وەردەگرێتەوە توشی شۆک دەبێت، کاتێک دەبینێت دی ئێن ئەی هەردووکیان واتە خۆی و ژنەکەی بە تەواوی وەکو یەکن، پزیشکەکەی پێی رادەگەیەنێت، ئەو مانای وایە ژنەکە خوشکی بایۆلۆجیتە.

ئ.ل