زانایان: چوار نیشانە ئاماژەن بۆ شێرپەنجەی سییەکان

PM:07:04:18/03/2023

28244 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانایانی ئەمریکی چەند نیشانەیەک لە جەستەدا ئەگەری هەیە ئاماژەبن بۆ توشبوون شێرپەنجەی سییەکان.

توێژینەوەکە گۆڤاری PLOS ONEی ئەمریکی بڵاویانکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، شەکەتی زۆر و کۆکەی بەردەوام لە نیشانەی توشبوونە بە شێرپەنجەی سییەکان، لە سەرەتای نەخۆشییەکەدا هەستی پێناکرێت و کەسی توشبوو گومان لەوە ناکات توشی ئەو نەخۆشییە بووبێت.

پزیشکان هۆشداریی دەدەن لە کاتی هەبوونی نیشانەکان پشکنین دوانەخرێت، بۆ ئەوەی چارەسەرەکەی درەنگ نەکەوێت و چارەسەری ئاسان بێت، شێرپەنجەی سییەکان لەسەرەتادا ئاسانە و لە هەندێک نەخۆشدا نیشانەکانی توند نین ، لە قۆناغی یەکەمدا هەست بە هەندێک نیشانەی سوک دەکەن وەک شەکەتی وکۆکە و تەنگەنەفەسی و ئازار.

ئیڤان کاراسیڤ پزیشکی گرێی شێرپەنجەیی رایگەیاندووە، گرنگی بە خواردنی چەرەسات و تور و ماسی جۆری کیبەر بدەن، رێگری لە تەشەنەسەندنی گرێی شێرپەنجەیی دەگرێت.

ئ.ل