سەیران کلیپە شادەکەی بڵاوکردەوە

PM:05:03:18/03/2023

4412 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ سەیران عوسمان نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بەناوی "هەڵپەڕە" لە چەناڵی یوتیوبەکەی خۆی بڵاوکردەوە.

"هەڵپەڕە" نوێترین ڤیدیۆ کلیپی سەیران عوسمانە و بەرهەمێکی شادە، پەیمان زەمانی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، موزیکەکەی فۆلکلۆرە و سمکۆ فەیزی کاری ئەڕەنجمێنتی بۆ کردووە.

سەیران عوسمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان دادەنیشێت، سەرەتا بە کاری پێشکەشکاری دەستی پێکرد، دواتر بە وتنی چەند گۆرانیەکی فۆلکلۆری دەستی بە کاری هونەری کرد.

ئ.ل