توێژینەوەیەک: بوتڵی ئاو لە سیفۆنی توالێت بەکتریای زیاتر هەڵدەگرێت

PM:06:42:17/03/2023

1944 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمەریکی ئاشکرایکردووە، ئەو بوتڵانەی جارێکی دیکە بەکاردەهێنرێنەوە بۆ ئاو خواردنەوە ٤٠ هەزار جار زیاتر بەکتریایان لەسەر دەنیشێت بەراورد بە سیفۆنی توالێت.

بەپێی راپۆرتێکی تەندروستی کە ماڵپەڕی"نیویۆرک تایمز" بڵاویکردووەتەوە، توێژەران هەریەکەیان سێ جار بەشەکانی بوتڵی ئاوی جیاوازیان وەرگرت و دوو جۆر بەکتریایان بینی تیایاندا Gram-negative rods و bacillus..

بەکتریای Gram-negative rods دەتوانن ببنە هۆی هەوکردن کە بەرگرییان زیاتر دەبێت بەرامبەر بە دژەزیندەییەکان، لە کاتێکدا هەندێک جۆری bacillus دەتوانن کێشە بۆ گەدە و ڕیخۆڵە دروست بکەن.

توێژەران پاکوخاوێنی بوتڵەکانیان بە کەلوپەلی ناوماڵیش بەراورد کرد، دەرکەوت دوو هێندەی سنگی چێشتخانە میکرۆبیان تێدایە، دەتوانێت چوار هێندەی بڕی بەکتریا لەسەر ماوسی کۆمپیوتەردا هەڵبگرێت و ١٤ هێندە زیاتر لە دەفری خواردنەوەی ئاژەڵێکی ماڵی میکرۆبی تێدایە.

دکتۆر ئەندرۆ ئێدواردز، پسپۆڕی مایکرۆبایۆلۆجی لە کۆلێژی ئیمپریال لەندەن دەڵێت،"دەمی مرۆڤ شوێنی ژمارەیەکی زۆر و مەودای بەکتریا جیاوازەکانە، بۆیە سەیر نییە کە بوتڵەکانی ئاو خواردنەوە بە میکرۆب داپۆشراون."

سیمۆن کلارک دکتۆری مایکۆربایۆلۆجست لە زانکۆی ریدینگ  وتی،" لە کاتێکدا  بوتڵەکان رەنگە وەک شوێنی ژمارەیەکی زۆری بەکتریان، مەرج نییە مەترسیدار بن، هەرگیز نەمبیستووە کەسێک بەهۆی بوتڵی ئاوەوە نەخۆش بکەوێت."

ر.ئ