نیشانە و هۆكارەكانی دابەزینی شەكرە چین؟

PM:04:13:28/02/2023

7464 جار خوێندراوەتەوە

دابەزینی شەكرە لەخوێندا بریتیە لەدابەزینی رێژەی شەكر بۆ ئاستی كەمتر لەباری ئاسایی و چەند نیشانەیەكی هەیە کە دەبێت هەمووان بیزانن.

لە لاپەڕەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیدا ئاماژە بە نیشانە و هۆکارەکانی دابەزینی شەکرە کراوە، کە بریتین لەمانە:

- لەرزین و گێژبوون.

- برسێتی و ئارەقكردنەوە.

- دڵەراوكێ و سەرئێشە.

-شەكەت بوون و لێڵبوونی چاو.

هۆكارەكانی دابەزینی شەكری خوێن:

-نەخواردنی ژەمەكان بەشێوەیەكی رێكوپێك.

-بەكارهێنانی دەرزی ئەنسۆلین بەشێوەیەكی نادروست و نارێك.

-زۆر یان باش بەكارنەهێنانی دەرمانی دابەزینی شەكرە.

-راهێنان و جوڵانێكی زۆر لەپڕو لەڕادەبەدەر.

چارەسەری دابەزینی شەكرەی خوێن:

چارەسەری ئەم گرفتە بەخێرای كارێكی پێویستە دوای دڵنیابوون لەتووشبوون بە دابەزینی رێژەی شەكرە لەرێگەی دەركەوتنی نیشانەكان و پشكنینی رێژەی شەكرە، ئەوا دەتوانیت یەك بۆ دوو پەرداخ لە شەربەتی میوەی تازە بخۆیتەوە یاخود كەمێك شیرینی بخورێت بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە .