کاتێك باوەش بە ئازیزێکماندا دەکەین تەنها خۆشەویستییمان بۆی زیاد ناکات،
بەڵکو کاریگەریی لەسەر لایەنیی جەستەیی و دەروونیمان دەبێت و دەکرێت باشتریشی
بکات.
بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "الیوم السابع" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە گرنگترین
سوودەکانی باوەشکردن کردووە، کە بریتین لەمانە:
١. متمانە بەخۆبوونت زیاتر دەبێت چونکە زیاتر هەست بە ئارامیی دەروونی دەکەیت.
٢. هەست بە دڵخۆشی دەکەیت بەهۆی ئەوەشەوە خەوت باشتر دەبێت.
٣. ئازاریی جەستەیی و دەروونیی کەمدەبێتەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی
دڵخۆشی لە جەستەدا.
٤. زیادکردنی هۆرمۆنی دڵخۆشی.
٥. رزگاربوون لە دڵەڕاوکێ و دوودڵی و خەمۆکیی و سەرئێشە.