گۆرانکاری لە رۆتیناتی ژیان ئەگەری هەیە کاریگەریی ئەرێنی
لەسەر تەندروستیی جەستە بەجێبهێڵێت، لەوانە خواردنەوەی ئاوی لیمۆ پێش خواردنی نانی
بەیانی سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.
بەگوێرەی بابەتێکی
تەندروستی ماڵپەڕی کلیڤلاند کلینیک ئاماژەی بە گرنگی خواردنەوەی کوپێک لە تێکەڵەی
ئاوی لیمۆ و ئاوی گەرم کردووە پێش ژەمی بەیانیان، بەم جۆرە:
١. باشکردنی
کرداری هەرس
ئەو ترشەی لە
لیمۆدا هەیە هاوکاری زیادبوونی ترشی ناو گەدە دەدات کە لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەندا
ترشی گەدە کەمدەبێتەوە، بەو جۆرە کرداری هەرس باشتر دەکات.
٢. شێداربوونی جەستە
تەنها خواردنەوەی
ئاو سودی نابێت بۆ جەستە، باشترە کەمێک ئاوی لیمۆی تێکەڵبکرێت و رۆژانە بخورێتەوە.
٣. دابەزاندنی کێشی
لەش
بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ
خواردنی ئاوی لیمۆ ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە و چەوری ناو ماسولکەکان و دەوری
ورگ دەتوێنێتەوە.
٤. دژە ئۆکسانە
لیمۆ ماددەی خۆراکی
ڕووەکی تێدایە جەستە لە نەخۆشییە جیاوازەکان دەپارێزێت، بەهۆی ئەو دژە ئۆکسانەی تێیدایە
پارێزگاری لە ئۆکسانی ناو لەش دەکات.
ر.ئ