پاستا یەکێک لەو
خواردنانەی بەشێک لە خەڵکی ئارەزووی خواردنی دەکەن و تامێکی خۆشی هەیە، ئەم
خواردنە بە رێگەی جیاواز ئامادە دەکرێت و هەر جۆرە ناوێکی تایبەت بەخۆی هەیە،
لێرەدا ئاماژەی بە چۆنییەتی ئامادەکردنی پاستای ئەلفرێدۆ دەکەین بە قارچک.
پێداویستییەکان:
مەعکەرۆنی ٣٥٠ گرام
دوو کەوچکی گەورە زەیتی زەیتون
ئاڵەتی رەش، خوێ بەپێی ئارەزوو
هەشت کەوچکی گەورە کەرە
دوو کوپ کرێم
کوپێک قارچک
نیو کوپ پەنیری بارمیزان
بیبەری سپی بەپێی ئارەزوو
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا مەعکەرۆنییەکە بکوڵێنە و خوێی پێوەبکە، پاشان بیپاڵێوە
و وازی لێبهێنە تا سارد دەبێتەوە.
زەیتی زەیتونەکە لە دەفرێکدا گەرم بکە، سنگی مریشکەکەی تێدا
سوربکەرەوە و ئاڵەت و خوێی پێوەبکە.
لە دەفرێکی دیکەدا کەرە و زەیتی زەیتوونەکە بتوێنەرەوە،
قارچکەکەی تێبکە تا زەرد دەبێت، دواتر بەهاراتەکانی تێبکە دوای پێنج خولەک مەعکەرۆنییەکەی
تێبکە و کرێم و پەنیری بارمیزانەکەی بکە بەسەردا، لە کۆتاییدا بە کەمێک کەرەوز
بیڕازێنەوە و پێشکەشی بکە.
ئ.ل