شۆربای برنج بە سنگی مریشک

PM:01:05:12/01/2023

3256 جار خوێندراوەتەوە

شۆربای برنج یەکێکە لە شۆربا بەتامەکان کە بەسوودە بۆ رۆژە ساردەکان بەتایبەت بۆ ئەوانەی کە پەتایان گرتووە و سەرمایان بووە.

شێوازی ئامادەکردنەکەی:

پێداویستییەکان:

سێ کوپ ئاو

پارچەیەک سنگی مریشکی وردکراو

نیو کوپ تەڕەپیازی جنراو

سەلکێک پیازی جنراو

یەک گێزەری جنراو

دەسکێک کەرەوزی وردکراو

یەک ماجی

خوێ بەپێی پێویست

کەوچکێکی بچوک ئاڵەتی ڕەش

نیو کوپ برنج

دوو کوپ ئاوی مریشک

نیو کەوچکی بچوک بیبەری تون

مەعدەنوس بۆ ڕازاندنەوەی

زەیت

ئامادەکردن:

پیازەکە لەناو کەمێک ڕۆندا سوربکەرەوە، ئاوەکەی تێبکە و لەسەر ئاگرێکی مامناوەند دایبنێ.

تەڕەپیاز و کەرەوز و سنگی مریشک و گێزەرەکەی تێکەڵبکە لەگەڵ ماجی، تێکی بدە و بۆ ماوەی ٢٠ خولەک لەسەر ئاگر جێیبهێڵە.

برنجەکە بشۆرێتەوە و تێکەڵ بە کەرەستەکانی تر بکرێت، بۆ ماوەی ٣٠ خولەک لەسەر ئاگربێت.

ئاوی مریشکەکە و خوێ و بیبەر و ئاڵەتی ڕەشی تێبکرێت و ئاگرەکە کزبکرێت.

لەدوای ٢٠ خولەک لەسەر ئاگر دابگیرێت و بە مەعدەنوس بڕازێنرێتەوە و بە گەرمی پێشکەش بکرێت.