پسپۆڕێکی خۆراک رایدەگەیەنێت، ترخێنە یەکێکە لە
خواردنە ناسراوەکانی خوانی کوردەواری، بە تایبەت لە وەرزی زستان و کاتی سەرماو سۆڵە زیاتر دەخورێت، کە چەندین
سوودی گرنگ بە جەستە دەبەخشێت.
کامەران
رەسوڵژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بەمجۆرە
سوودەکانی ترخێنەی خستووەتە ڕوو:
یەکەم: بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگریی جەستە و خۆپاراستن لە هەڵامەت و پەتای
وەرزی.
دووەم: جگە لە پێدانی وزە بە جەستە یارمەتی گەرمکردنەوەی
دەدات و بەرگەی هەستی سەرما دەگرێت.
سێیەم: سوودی بۆ دابه‌زاندنی کێش هەیە لە کاتی ڕێجیم و ڕێگری‌کردن له قه‌ڵه‌وبوونه‌وه و زۆری کێش،
چونکه بڕێکی که‌م کالۆری تێدایه و ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده ڕیشاڵییه‌کان و ئاو
و خێراتر هەست بە تێریی دەکەیت.
چوارەم:یارمەتی به‌هێزکردنی یادەوەری و کاراکردنی خانەکانی مێشک و کۆئەندامی دەمار .
پێنجەم: یارمەتی چالاککردنی کۆئه‌ندامی هه‌رس و
ڕێگه گرتن له قه‌بزی دەدات.
شەشەم: خۆپاراستن له کەمی ماددەی ئاسن و کەمخوێنی
و چارەسەرکردنی .
حەوتەم: یارمەتی خۆپاراستن له نه‌خۆشییەکانی دڵ
و ته‌سکبوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان دەدات.
هەشتەم: خۆپاراستن له هەندێک
جۆری شێرپه‌نجه دەدات.
نۆیەم: ڕێگری له نه‌خۆشی نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسک و که‌م کردنه‌وه‌ی
نیشانه‌کانی دەدات.
ئ.ل