گوڵ و سەوزایی هێمایەکی
جوانی ژیانەوەن و دانانیان لە هەر ژورێکی ماڵەکەتدا بۆن و هەوایەکی تایبەتی پێدەبەخشێت.
لە بابەتێکی
ماڵپەڕی "ئایقونە"، ئاماژە بە شەش جۆری گوڵ دراوە کە جوان و تەمەن درێژن
و لە رازاندنەوەی ماڵدا بەکاردێن، ئەوانیش:
١. گوڵە مێخەک،
یەکێکە لەو گوڵانەی کە درێژترین تەمەنی هەیە و دەکرێت تێکەڵ بە چەپکە گوڵی
جۆراوجۆر بکرێت و لەدوای لێکردنەوەی دوو بۆ سێ هەفتە دەمێنێتەوە.
٢. گوڵی ئەلیسترۆمریا،
جۆرێکی گوڵی سەوسەنە و سەرەڕای ناسکی گوڵەکە دوای لێکردنەوەی بۆ ماوەی دوو هەفتە
بە زیندوێتی دەمێنێتەوە.

٣. گوڵی ئۆرکید،
لە دوای لێکردنەوەی ئەگەر بە باشی بپارێزرێت بۆ ماوەی سێ هەفتە دەمێنێتەوە، بە تایبەتی
لە ژووری پلە گەرمی نزمدا.
٤. گوڵی سەوسەن،
بۆ ماوەی دوو بۆ سێ هەفتە بە کراوەیی و گەشاوەیی دەمێنێتەوە. نزیکەی هەزار جۆری ڕەنگاوڕەنگی
هەیە. گوڵێکی گونجاوە بۆ ناو ماڵەکان.

٥. گوڵی لاڤندەر،
لەکاتی وشکبوونەوەیەدا بۆنێکی چڕ بڵاودەکاتەوە، لەکاتی خستنە ناو ئاوەوە هەموو گەڵاکانی
ئاستی ئاوەکە لێبکەرەوە تا تەڕ نەبن چونکە بۆگەن دەبن.

٦. گوڵی
گوڵەبەڕۆژە، گوڵێکی تایبەتە بە وەرزی هاوین و بەردەوام گەشاوەیە و دوای لێکردنەوەی
ئەگەر بە باشی خزمەت بکرێت تا ١٢ رۆژ بە زیندوویی دەمێنێتەوە.