کتێبخانەی مەلیک عەبدولعەزیز لە سعودیە دەستنووسێکی دەگمەنی ئاشکرا کرد، تەمەنی
زیاتر لە چوار سەدەیە و باس لە "حەڵاڵکردنی"، رێگەپێدانی خواردنەوەی قاوە
دەکات.
رۆژنامەی "الریاز" ئاماژەی بەوە کردووە کە دەستنووسەکە ژمارە ١٢١٣
لەسەرە و ناونیشانەکەی بریتییە لە " تلخيص عمدة الصفوة في حِلّ
القهوة"، کە لەلایەن شێخ "مەدین بن عەبدولڕەحمان ئەلقوسونی (٩٦٩-١٠٤٤ کۆچی)
نووسراوە ( ١٥٦٢-١٦٣٤ی زایینی).
دەستنووسەکە کورتەیەک لە کتێبی (عەبد القادر بن محمد الجزیری) خراوەتەڕوو،
کە ناوی (تلخيص عمدة الصفوة في حِلّ القهوة)یە، لە لایەن زانا شێخ "ئەحمەد شیهاب الدین بن
عەبدول غەفار" نازیل تەیبە ئەل قەهوە مالیکی" کورتکراوەتەوە ، کە لە چەند
بابەتێکدا رێکخراوە.
بەشی یەکەم بە ناونیشانی (لەسەر مانای قاوە) دەست پێدەکات، پاشان کتێبەکە
دەچێتە بواری فیقهییەوە، کە پرسیار لەبارەی خواردنەوەی قاوە دروست دەبێت، لەنێوان "رێگەپێدان
و قەدەغەکردنیدا".
لە ناونیشانەکەیەوە روونە نووسەر شیکاری بۆ خواردنەوەی قاوە کردووە وەک یەکێک لەو شتە باشانەی لەقەڵەمداوە کە خودا رێگەی
بە بەندەکانی داوە.
لە کۆتایی کتێبەکەدا شیعرێک بۆ ستایشکردنی قاوە لەخۆدەگرێت:
أنا المعشوقة السمراء.. أجلي في الفناجين
وعود الهند لي عطر.. وذكري شاع في الصين.
ئەمەش لە چوارچێوەی ئاهەنگگێڕان
بە بۆنەی "ساڵیادی قاوەی سعودیە ٢٠٢٢"وە دێت، دەستپێشخەرییەک کە لەلایەن
وەزارەتی رۆشنبیرییەوە دەستیپێکردووە و لەلایەن پڕۆگرامی کوالیتی ژیانەوە پشتگیری
دەکرێت، بۆ جەختکردنەوەیە لەسەر بەها، ناسنامە، میرات، داب و نەریتەکانی کۆمەڵگەی
سعودیە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، نووسەری دەستنووسی "تلخيص عمدة الصفوة في حِلّ القهوة”،
ئەو لە سەردەمی خۆیدا سەرۆکی پزیشکانی میسر بووە، لە ئەدەب و مێژوودا فرۆشی
زۆربووە هەبووە.
ر.ئ