دادپەروەری بەسەر دیوارەکانی دەوڵەتدا
سەردەکەوێت
PM:07:53:04/11/2025
288 جار خوێندراوەتەوە
عەتا شەمێرانی
+
-
کەیسی
سەڵاحەدین دەمیرتاش هەرگیز بە سادەیی دۆسیەی زیندانییەکی سیاسی نەبووە، بەڵکو
رەنگدانەوەی مێژوویەکی دوور و درێژی گرژیی نێوان دەوڵەتی قووڵی تورکیا و کۆمەڵگەی
کوردی بووە، کە بەدوای دانپێدانان و دادپەروەری و هاووڵاتیبوونی تەواودا دەگەڕێن.
هەر لە
دامەزراندنی کۆمارەوە پەیوەندی نێوان ناوەندی کەمالیستی و ناسنامەی کورد بە گومان
و ئینکاری بەڕێوە دەچێت، وەک ئەوەی کورد هەڵەیەکی جوگرافی بێت کە بە زەبری هێز
راست بکرێتەوە.
ئەمڕۆ کاتێک
دادگای مافی مرۆڤی ئه ورووپا تانه کانی ئەنقەرەی ره تکرده وه و پێویستی ئازادکردنی
دەمیرتاشی دووپات کردەوە، ئه و بڕیاره ته نیا هه نگاوێکی یاسایی نه بوو، بەڵکو
راگەیەندراوێکی روونبوو که ئه وروپا چیتر تەحەموولی ئەو ستەمانە ناکات که به
ناوی "ئاسایشی دەوڵەت"وە پراکتیز دەکرێت.
تورکیا رووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی ئەخلاقی و سیاسی دەبێتەوه که دڵسۆزی بانگەشەکانی بۆ
دیموکراسی دەردەخات.
سەلاحەدین
دەمیرتاش کە لە ساڵی ١٩٧٣ لە دیاربەکر لە دایکبووە، بە خەباتی چەکداری نەچۆتە سەر
پلیکانەی سیاسەت، بەڵکو لەڕێی گوتاری فیکری و هێزی پەرلەمانیەوە ئەو هەنکاوانەی
ناوە، هەمیشە لە وتارەکانیدا پاڵپشتی لە دۆزی "برایەتی نێوان گەلان"
دەکرد، نەک "جیاخوازی".
لە کاتی
بانگەشەکانی هەڵبژاردندا پێش کورد قسەی بۆ تورکەکان دەکرد، چونکە دیدگاکەی
نەتەوەیی تۆخ نەبوو، بەڵکو دیدگایەکی نەتەوەیی فراوان بوو، پێیوابوو کورد دوژمنی
دەوڵەت نییە، بەڵکو هاوبەشە لە گەشەپێدانی دەوڵەتدا، سەرەڕای ئەوەش، چارەنووسی لە
ساڵی ٢٠١٦دا زیندانیکردن بوو بە تۆمەتەکانی لە "تیرۆر"ەوە تا
"هەڕەشەکردن لەسەر یەکێتی دەوڵەت"- تۆمەتەکان کە بوونەتە ئامرازێکی
ئاسان لە تورکیا بۆ بێدەنگکردنی دەنگە ناڕازییەکان.
ئەوان
دەیانویست بۆ هەرکەسێک کە بوێری شکاندنی بێدەنگییەکەی هەبوو، بیکەنە نموونەیەک، لە
نوێنەری هەڵبژێردراوەوە بیگۆڕن بۆ زیندانییەکی سیاسی کە تا ئەمڕۆش بە شێوەیەکی
پاشەکشەیی دادگایی دەکرێت لەسەر بیرۆکەکانی نەک کارەکانی!بەڵام سەرەڕای زیندانیکردن و
گۆشەگیرکردنی،دەنگی دەمیرتاش کاڵ نەبووەوە، لە ناو خانەکەیەوە چیرۆکی دەنووسی و
نامەی کراوەی ئاراستەی کۆمەڵگای تورکیا دەکرد و داوای زاڵبوون بەسەر رق و کینەی
رابردوو و دەستپێکردنی دیالۆگێکی نیشتمانی راستەقینەی دەکرد.
بۆیە کاتێک لە
دوای حوکمی ئەورووپا گوتی: یاسای برایەتی بۆ من لە هەموو پرسێکی دیکە گرنگترە،
خەریکی دانانی بناغەی بیرۆکەیەکی نوێ بوو لە سیاسەتی کوردیدا- بیرۆکەیەک کە خەبات
لە بەرەنگاربوونەوەی ستەمەوە بۆ بەدواداچوون بۆ دادپەروەری هاوبەش لە نێوان
گەلاندا پێناسە دەکاتەوە!
ئەم بڕیارە
ئەوروپییە، لە ناوەڕۆکی خۆیدا، تەنها سەرکەوتنێک نییە بۆ دەمیرتاش، بەڵکو
سەرکەوتنێکی رەمزییە بۆ هەر کوردێک کە باوەڕی بە ئامرازی دیموکراسی هەیە، بۆ هەر
رۆشنبیرێک کە رەتیدەکاتەوە رابکێشرێتە ناو توندوتیژی و بۆ هەر هاووڵاتییەکی تورک
کە هێشتا پێی وایە نیشتمانیان لە سنووری ترس گەورەترە.
هەروەها شەقێکی
وردە لە ئەنقەرە کە لە مێژە پاڵپشتی دروشمی "سەروەری یاسا" دەکات، بەڵام
لەگەڵ ئەوەشدا نەیتوانی بەرگەی دادپەروەری لە سەرووی ئیرادەی سیاسی خۆیەوە بگرێت.بەڵام
گرنگترین پرسیار هەر ماوەتەوە: ئایا تورکیا پابەند دەبێت بەو بڕیارە؟ وەڵامەکە
تەنها یاسایی نییە، بەڵکو لە بنەڕەتدا سیاسییە.
ئازادکردنی
دەمیرتاش دەکرێت لەناو رژێمدا وەک دەستکەوتێک بۆ گوشارەکانی رۆژئاوا لێکبدرێتەوە،
یان نیشانەی لاوازی لەبەرامبەر ئۆپۆزسیۆنی کوردیدا، لە کاتێکدا ئەردۆغان خۆی بۆ
قۆناغێکی هەستیار ئامادە دەکات چ لە رووی ناوخۆ و چ لە رووی ئابوورییەوە، بۆیە
رەنگە حکومەت پەنا بۆ تاکتیکی وەستان یان کردنەوەی کەیسی نوێ ببات بۆ ئەوەی بە
دەستبەسەری بمێنێتەوە، وەک ئەوەی پێشتر لەگەڵ ناڕازییەکانی دیکەدا کردوویەتی!بەڵام
ئەگەر ئازادکردنیشی دوابخرێت، ئەو بڕیارە بووەتە تۆمەتێکی مێژوویی بۆ سیستەمی
دادوەری تورکیا و وەرچەرخانێک لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەوروپا و ئەنقەرەدا.
لەمەودوا
ئەردۆغان ناتوانێت باسی "تورکیایەکی دیموکراسی” بکات تا یەکێک لە کەسایەتییە
دیارەکانی لە پشت مێزی دادگا بمێنێتەوە،ئازادکردنی دەمیرتاش تەنیا رووداوێکی
یاسایی نابێت، بەڵکو سەرەتای راستکردنەوەی رێڕەوێکی مێژوویی نکۆڵیکردن دەبێت. وەک
پەیامێک بۆ جەماوەری تورکیا دەبێت کە دانپێدانانی ئەویتر هەڕەشە لە یەکێتی دەوڵەت
ناکات، بەڵکو دەیپارێزێت.
ئەو وڵاتانەی
نیوەی خۆیان بەدەر دەکەن، داهاتووی خۆیان بەدەر دەکەن،رەنگە سبەی دەمیرتاش
ئازاد نەکرێت، دەسەڵاتیش سەعاتی ئازادی دوابخات، بەڵام مێژوو لە بڕیارەکانی
دادگادا ناوەستێت.
کاتێک
دادپەروەری دێتە ئاراوە، رۆژێک بە دیوارەکانی دەوڵەتدا دەڕژێتە سەر دەروازەکانی
میللەت و دەنووسێت: ئازادی زیندانی ناکرێت، ووشەش هەرگیز نامرێت!