سەردێڕ:

خەڵک ژیانیان خۆش نیە راوێژکاریان بۆ چییە !

AM:11:29:22/05/2025
2472 جار خوێندراوەتەوە
ئاوات جەمال ساڵح
+ -

ئەو حکومەتە خۆماڵییە کوردییە کە عومری درێژی بووە بە ٣٤ ساڵ، ئەگەر لافاو بیبا راوێژکار ئەیگرێتەوە، کەسێک نییە بپرسێ بوونی کەسێک وەک راوێژکار ئیمتیازە یان بۆ ئەوەیە خەڵک لە قەیران بپارێزی و پێشنیاری باشترین خزمەتگوزاری یان رێکار بکات کە لە بەرژەوەندی خەڵک بێت ؟

بەڵام، بە بەڵگەی ئەوەی هیچ خزمەتگوزارییەک لەرووی "پێداویستی سەرەکی ئازادی رادەربڕین ، تەندروستی، ئابووری" لە کات و ساتی خۆیدا نییە و روونادات لە هەرێمی کوردستان دەبێت بڕوا بەوە بکەین، راوێژکارەکانی ئێمە ئەوەی دەیپێکن، مەعاشی خۆیان و نەهێشتنی داهاتووی خەڵکە.

پەرلەمانتارێکی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، تەنیا مووچەی سێ مانگی راوێژکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەستکەوتووە، کە بڕەکەی ١٥٠ هەزار دۆلار بووە، واتە ١٥٠دەفتەر دۆلار لە ماوەی سێ مانگدا بۆ راوێژکارەکان خەرج کراوە! باشە ١٥٠ دەفتەر لە پێناو کام ژیانە شایستەدا، کام پلان و ئاسانکارییە بۆ ژیانی خەڵک؟ ماوەی رابردووتان بیرە، یەکێک لەو راوێژکارە ژنانەی کاری بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەکرد وتی "داوای پەیوەندی غەیرە کارم لێ کراوە و سەرۆکی فەرمانگەکەی تۆمەتبار کرد"، دەبێ چەند راوێژکاری هاوشێوە لەپێناو حەزی شەخسی دانرابن، مووچەی پیاوێکی کرێ نشین و گەنجێکی دابڕاو لە ژیانی هاوژینی دەخۆن، دەمەوێ تێبگەم زاکیرەی خەڵک کاتییە یان قەدەری خەڵک بە کوێ سپێردراوە، لە بەردەم شێرپەنجەی پارتی و یەکێتی؟ تۆ تائێستا، هەر رۆژە و قەیرانێکت بۆ قیت دەبێتەوە، تاوەکو ئێستا نەتوانیبێ پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانی خەڵک کوردستان دابین بکەی لە ( ئاو، کارەبا، مووچە، رێگاوبان، سیستمی دادوەری، پەروەردە و تەندروستی) و تا لێدان لە ئازادی رادەربڕین و ئازادی خۆپیشاندان و دەستگیرکردنی چالاکوان و رۆژنامەنووسان.

بێگومان، رەوتێک ئەمە نەتیجەکەی بێت، دەبێت بزانرێ ئیشی ئەم بەناو راوێژکارانەیە، کە بەرهەەمی خەڵکی حیزبی و جاش و مستەشارن، یان کچە مۆدێل و سەماکارن، وەک پاداشت و دامەزراندن، لەلایەن هەر دوو حیزبەکەوە ئیمتیازیان پێ دەدەن و ئیمتیازی خەڵک رادەگرن، خەرجی ئەوان سێ مانگ دەگەیەنن بە ١٥٠ دەفتەر، موچەی خەڵکیش سێ مانگ جارێک دەدەن، ئەمەیە لێرەوەیە راوێژکار!

گەلەری