بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو شەپۆلە بارانەی رووی لە هەرێم کردووە تا ئەمڕۆش بەشێوەی ناو بەناو بەردەوامی دەبێت. وتیشی، "لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفردەبارێت".
ئەمڕۆ هەینی، ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردەوە، لەسبەینێوە بۆ رۆژانی داهاتووش پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکات.
ئاماژەی بەوەشدا، لەناوچەشاخاوییەکاندا
ئەگەری بەفربارینیشی هەیە.
لەبارەی رێژەی بارانبارین
لە پارێزگای سلێمانیدا بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئەوەشی
خستەڕوو، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دا بڕی ١.٧ ملیمەتر لەسەنتەری پارێزگای سلێمانی باران باریووە.
وتیشی، تێکڕای گشتی رادەی
بارانبارین گەیشتووەتە ٣٦٣ ملیمەتر ، بەراورد بە ساڵی پار تا ئەم بەروارە ٣٧٤
ملیمەتر باران باریووە.
ئاسۆ کەمال باسی لەوەشکرد، نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراوی
ئەمڕۆش لە پارێزگای سلێمانی ٨پلەبووە و بەرزترین پلەی پێشبینیکراویش ١٣ پلەی
سیلیزی دەبێت.
دەشڵێت، سبەینێ کەشوهەوا
تا رادەیەک هەر بەناجێگیری دەمێنێتەوە. زۆربەی کات ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت،
بەڵام لە رۆژانی داهاتوودا بەرەو جێگیربوون دەڕوات.
ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی
رابردوو بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، پێشبينى ده‌كرێت له دره‌نگانى
ئه‌مشه‌ودا ئاسمانى ناوه‌ڕاستى هه‌رێم بگۆڕێت بۆ نيمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو له‌گه‌ڵ
بارينى نمه‌باران به شێوه پچڕ پچڕ و بارانى مامناوه‌ند له ناوچه شاخاويیه‌كان.
ئاماژەی بەوەشکردبوو، سبه‌ینێ
به‌يانى ئاسمان له نێوان هه‌ور و نيمچه‌هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارينى نمه‌بارانى
ناوبه‌ناو له ناوچه شاخاويیه‌كان رێژه‌يه‌كى زياتری باران ده‌بارێت.
باسی لەوەشکردبوو، لە سبەی
شه‌ودا به‌فر له سه‌رجه‌م ناوچه شاخاویيه‌كان ده‌بارێت به‌رزترين پله‌كانى گه‌رما
بۆ ٣ پله نزم ده‌بێته‌وه، دەشڵێت، خێرايى با (15-25) كیلۆمەتر/کاتژمێرێکدا ده‌بێت.
گۆران لوقمان - سلیمانی