PM:05:17:01/04/2026
880 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانی هەرێم رەتیدەکاتەوە بەشەخۆراکی ئەو کەسانەی بڕیبێت کە مووچەکانیان لە ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار دینار زیاترە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١ـی نیسانی ٢٠٢٦، نەوزاد کامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان بەشەخۆراکی هیچ فەرمانبەرێک نەبڕدراوە، بەتایبەت ئەوانەی مووچەکانیان لە ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار دینار زیاترە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
هیچ لیستێکیش لەبارەی بڕینی بەشەخۆراکەوە ئاراستەی وەزارەتی بازرگانی عێراق نەکراوە.
ئەم لێدوانە لە
کاتێکدایە کە بەپێی بڕیارێکی ئەنجوومەنی ئابووری عێراق و وەزارەتی بازرگانی فیدراڵ،
هەر فەرمانبەرێک مووچەی لە سەرووی ملیۆنێک دینارەوە بێت، بەشەخۆراکی خۆی لێدەبڕدرێت،
و ئەوانەی مووچەکانیان لە سەرووی ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار دینارەوە بێت، بەشەخۆراکی تەواوی
خێزانەکەیان لێدەبڕدرێت.