سەردێڕ:

ئاگادارییەک بۆ وانەبێژانی دابڕاو؛ سەردانی پەروەردە بکەن

PM:11:30:31/03/2026

532 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی کوردی لە کەرکوک، ئاگادارییەکی گرنگی ئاراستەی ئەو وانەبێژانە کرد کە لە ساڵانی رابردوودا دابڕاون. بەپێی رێنماییەکانی پەروەردەی عێراق و پەروەردەی گشتیی کەرکوک، داوا لەو وانەبێژانە دەکرێت کە مامەڵەکانیان ئامادە بکەن و سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ راییکردنی کارەکانیان.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ـی ئازاری ٢٠٢٦، لە ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی کوردی لە کەرکوکدا هاتووە، ئەو وانەبێژانەی دابڕاون پێویستە سبەی چوارشەممە سەردانی دیوانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک (هۆبەی میلاکات) بکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم بڕیارە تەنها ئەو وانەبێژانە دەگرێتەوە کە فەرمانی کارگێڕیی خوێندنی کوردییان هەیە و رێکەوتی فەرمانەکانیان بۆ ساڵانی (٢٠١٨، ٢٠١٩، ٢٠٢٠) دەگەڕێتەوە.

پەروەردەی کەرکووک داواش دەکات وانەبێژان لە کاتی سەردانیکردنیاندا ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆیان بهێنن، کۆپی فەرمانی وانەبێژی، بڕوانامەی خوێندن، بەڵگەنامە کەسییەکان (کارتی نیشتمانی، نیشتەجێبوون و خۆراک)، لەگەڵ دوو وێنەی مامەڵە. هەروەها جەخت کراوەتەوە کە دەبێت هەموو بەڵگەنامەکان لە ناو فایلێکدا بن و ناو و ژمارەی مۆبایلی خاوەن مامەڵەکەی لەسەر نووسرابێت.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی رێکخستنەوەی میلاکاتی مامۆستایان و وانەبێژاندایە لە ناوچە جێناکۆکەکان، کە ئامانج لێی کۆکردنەوەی زانیارییە وردەکانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو وانەبێژانەی لە ساڵانی رابردوودا بەهۆی بارودۆخە جیاوازەکانەوە لە پرۆسەی خوێندن دابڕاون.













گەلەری