PM:08:41:31/03/2026
548 جار خوێندراوەتەوە
لەسەر رووداوی شەڕەتەقەکەی شەوى رابردووى ناحیەى کەورگۆس لە سنوورى پارێزگاى هەولێڕ کە تێیدا شەش کەس کوژران، ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەپێی روونکردنەوەیەکی هاوبەشی پۆلیس و ئاسایشی هەولێر، رووداوەکە دوێنێ دووشەممە لە ناحیەی کەورگۆسک، لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویداوە و بەهۆیەوە شەش کەس کوژراون و سێ کەسى دیکەش، بریندار بوون.
ئەوەشخراوەتەڕوو کە دوای رووداوەکە، هێزەکانی
پۆلیس و ئاسایشی هەولێر گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە،
توانیویانە پێنج تۆمەتبار دەستگیر بکەن و دەستبەسەر ٢٠ جۆرە چەکى سووک و مامناوەندیشدا
بگرن.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە کە پەڕاوی
لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە و رەوانەی دادگا کراون، ئێستاش لێکۆڵینەوە لە
رووداوەکە بەردەوامە.