سەردێڕ:

پەروەردە بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە ناوەندەکانی راهێنانی پیشەیی ناحکومی دەرکرد

PM:07:49:31/03/2026

476 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە ناوەندەکانی راهێنانی پیشەیی ناحکومی دەرکرد و رایگەیاند، لەمەودوا دەبێت تەواوی خولەکانیان بە سیستەمی ئۆنلاین بەڕێوەبچن.


بەپێی نووسراوێکی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی کە ئەمڕۆ ٣١ـی ئازاری ٢٠٢٦، دەرچووە، بڕیار درا کە تەواوی خولەکانی ناوەندەکانی راهێنانی پیشەیی ناحکومی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی، بکرێنە سیستەمی ئۆنلاین.

لە نووسراوەکەدا کە واژۆی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی لەسەرە ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم بڕیارە بەهۆی ئەو بارودۆخەی ئێستا هاتووەتە ئاراوە دراوە.
هەروەها پەروەردەی سلێمانی هۆشداری دەدات کە هەر ناوەندێک پابەندی ئەم بڕیارە نەبێت، خۆی بەرپرسیار دەبێت لە هەر دەرەنجامێک کە لە رێکەوتی دەرچوونی ئەم نووسراوەوە بکەوێتەوە.













گەلەری