سەردێڕ:

لە ئاکرێ شاخێک داڕما و ئۆتۆمبێلێک زیانی بەرکەوت

PM:06:26:31/03/2026

696 جار خوێندراوەتەوە

لە ئاکرێ بەهۆی داڕمانی بەشێکی شاخی گەلی شێخ عەبدولعەزیز ئۆتۆمبێلێک زیانی بەرکەوت و بەڕێوەبەری بەرگری شارستانیش دەڵێت، دوو ژن لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و سەلامەت دەرچوون.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگری سارستانی ئاکرێ بە ئێن ئاڕ تی وت، رووداوی داڕمانی شاخەکە لە گەڕەکی چستێی لە گەلی شێخ عەبدولعەزیز لە سەنتەری ئاکرێ روویداوەو تیمەکانیان زوو گەیشتوونەتە شوێنەکە توانیویانە زیانەکانی کەم بکەنەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئۆتۆمبێلەکە تایبەت بووە بە فێربوونی شۆفێری و دوو ژنی تێدا بووە و هەردووکیان سەلامەت دەرچوون هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو".













گەلەری