PM:04:52:31/03/2026
968 جار خوێندراوەتەوە
بهرهبهیانی سبهی چوارشهممه یاری نێوان ههڵبژادهی عیراق و بۆلیڤیا بۆ گهیشتن به مۆندیالی ٢٠٢٦، ئهنجامدهدرێت و حكومهتی عیراقیش بهوهۆیهوه یهك کاتژمێر دهوامی كهمكردهوه.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ـی ئازاری ٢٠٢٦، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا دەوامی فەرمیی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ سبەی چوارشەممە کاتژمێر نۆی بەیانی دەست پێبکات لە جیاتی کاتژمێر هەشت، ئەم بڕیارە وەک پشتیوانییەکە بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی بۆ گەیشتن بە کۆتاییەکانی جامی جیهانی.
یارییەکەی
نێوان هەڵبژاردەی عێراق و بۆلیڤیا، لە یاریگای ببڤا لە مەکسیک ئەنجام دەدرێت و کاتی
دەستپێکردنی کاتژمێر شەشی بەیانی دەبێت بە کاتی بەغدا.
لەلایەکی دیکەوە،
حکومەتی عێراق جگە لە ئاسانکاریی دەوام، بەڵێنی پاداشتی دارایی گەورەی بە یاریزانان
و ستافی هەڵبژاردەکە داوە ئەگەر بتوانن بلیتی سەرکەوتن بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦ بەدەستبهێنن.