سەردێڕ:

شاسوار عەبدولواحید: ئەگەر حکومەت هەڵنەبژێردرێتەوە و پەرلەمان کۆنەبێتەوە؛ ئەم هەرێمەی ئێستا نامێنێت

PM:04:00:31/03/2026

804 جار خوێندراوەتەوە

شاسوار عەبدولواحید لە رێککەوتنەکەیان لەگەڵ یەکێتی دەڵێت، "داوای دامەزراندنی گەنجان و هەلی کار و سلفەی زەواج و پێشینیەی نیشتەجێبوونمان کردووە و هەروەها داوای گەڕاندنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و پاشەکەوتی مووچەمان کردووە، هاوکات ئەگەر حکومەت هەڵنەبژێردرێتەوە و پەرلەمان کۆنەبێتەوە ئەم هەرێمەی ئێستا نامێنێت ".


شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سیمینیارێکدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی پەخش دەکرێت وتی، "ئەگەر حکومەت هەڵنەبژێردرێتەوە و پەرلەمان کۆنەبێتەوە ئەم هەرێمەی ئێستا نامێنێت، پارتی حەز دەکات هەموو جومگەکانی حکومەت بەدەست خۆیەوە بێت و حەز ناکات باڵانسی هێز درووستبێت".

وتیشی، " سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی حکومەت، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای زانیاری، پاراستن و ئاسایش، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و پەیوەندییەکانی دەرەوە لای پارتییە و پارتی حەز ناکات باڵانسی هێز درووستبێت و نیوەی لێبسەنرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، سوودمەندی یەکەم لەوەی پەرلەمان کۆنەبێتەوە و حکومەت پێکنەیەت مەسرور بارزانی وئەم کابینەیەی حکومەتە بۆ ئەوەی با ئارەزووی خۆی پارەی میلەت پەخشان و تەخشان بکات و پەرلەمان لێینەپرسێتەوە".

باسی لەوەشکرد، "داوامانکردووە پاشەکەوتی مووچە، ئەگەر بڕێکی کەمیش بێت مانگانە بخرێتە سەر رەقەم حسابێک کە بتوانن لەو رێگایەوە پارەی ئاو و کارەبا و زەڕیبەی لێبەن".













گەلەری