PM:01:04:31/03/2026
604 جار خوێندراوەتەوە
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، بەهۆی سیاسەتی ئێستاوە مووچە و دەرماڵەی چاودێری کۆمەڵایەتی مسۆگەر کراوە هەروەها، مسۆگەرکردنی مووچە و خەرجییەکان لەم دۆخە نا سەقامگیرەدا کاری لە پێشینەیانە.
مەزهەر ساڵح وتیشی، سیاسەتی ئێستا بەردەوامیی مووچە و دەرماڵەی چاودێری کۆمەڵایەتی مسۆگەر دەکات و عێراق دەتوانێت بە کارایی و کاریگەرییەوە رووبەڕووی تەحەدییە دارایی و ئابوورییە جیهانییەکان ببێتەوە.
دەشڵێت، مسۆگەرکردنی مووچە و خەرجییەکان
لەم دۆخە نا سەقامگیرەدا کاری لە پێشینەیانە و پشت بە سێ سەرچاوەی سەرەکی داهات
دەبەستن کە پاراستنی سەقامگیری بژێوی و کۆمەڵایەتی هاوڵاتیان بە شێوەیەکی مانگانە
و رێکوپێک مسۆگەر دەکات.
وتیشی، زیادکردنی داهات پێویستی بەزیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان و فراوانکردنی بنکەی هەناردەکردنی
نەوتی خاو و بەرهەمەکانی دیکەی سوتەمەنییە و سەرچاوەیەکی دیکەش ئەوەیە کە
بانکی ناوەندی پارەی نوێ بە شێوەی دیجیتاڵی بخاتە بازاڕ بۆ ئەوەی سیولە و نەختینە
لە بازاڕدا زیاد بکات.