PM:12:33:31/03/2026
748 جار خوێندراوەتەوە
بۆردوومانی ئێران و هێرشە مووشەکییەکانی بە ئاراستەی ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداو بەردەوامن و تەندروستی ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی موشەکێک لە تەلئەبیب شەش کەس برینداربونە.
میدیا ئێرانییەکان بڵاویانکردەوە، زنجیرەیەکی نوێی هێرشی مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کراوە وتەندروستی ئیسرائیلیش وتی، شەش کەس لە تەلئەبیب بەهۆی هێرشی مووشەکیەوە برینداربوون و سعودیەش دەڵێت، بەهۆی هیرشێکی درۆنی دوو کەش لە وڵاتەکە برینداربوون.
هێرشەکان بۆ سەر ئێران بەردەوامە میدیای ئێران ئاماژەیان بەوەکرد، شوێنێکی نزیک
بنکەیەکی بنکەی ئاسمانی شیراز لە پارێزگای فارس بۆردوومان کرا و باسی لەوەشکرد، لە
رۆژئاوای تاران دەنگی تەقینەوە بیستراوە.