AM:11:28:31/03/2026
680 جار خوێندراوەتەوە
ئۆجەلان دەڵێت لە شەڕى ئێران و ئیسرائیل سێ هێڵ روون بووەتەوە و ئەوان لەگەڵ هێڵى سێیەمدان، شەڕەکە جارێکی تر شەرعییەتیدا بە پرۆسەی ئاشتی کە لە تورکیا دەستیان پێکردووە.
ئەو وتانەى ئۆجەلان لەمیانەى دوایین دیداریدا هات گەڵ شاندى ئیمراڵى لە رۆژى ٢٧ـی ئادار کە تێیدا جەختیکردووەتەوە، ئەو پرۆسەیەی ئەوان ئەزموونی دەکەن گواستنەوەیە بەرەو ئاشتی لەگەڵ کۆمارێکی دیموکرات، دەبێت پەیوەندی نێوان کورد و تورکیا بە شێوەیەکی ئەرێنی رێکبخرێت.
دەشڵێت،تورکیا دەبێ بزانێت لێرەدا هیچ کارێکی تێکدەر و هەڕەشەی
ئەمنی بوونی نییە.
لەبارەی شەڕی ئێرانیشەوە ئۆجەلان
دەڵێت، لە ئێستادا سێ هێڵ روون بووەتەوە کە یەکەمیان هێڵی ئەمریکا و ئیسرائیلە و
دووەم هێڵی ستاتۆپارێزییە، کە لەهەندێک هێزی نێونەتەوەیی و هەرێمیی پێکهاتووە و
بەریتانیا سەرکردایەتی دەکات.
بەوتەى
ئۆجەلان، هێڵى سێیەم، هێڵى ژیانی هاوبەش و دیموکراسییە، کە ئەوان لە چوارچێوەی
پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا بەرگرى لێدەکەن