AM:09:00:31/03/2026
1144 جار خوێندراوەتەوە
شەوی رابردوو هێرشەکان بۆسەر هەرێم چڕتر بوون و شەش جار بە درۆن و موشەک هێرشکرایەسەر سلێمانی و لە سنووری هەولێریش بە درۆن هێرشکرا و تێکشکێندرا، دەزگای ئاسایشیش رایگەیاند، هێرشەکان زیانی گیانیان نەبووە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو شەش جار هێرشکراوەتەسەر سلێمانی و یەکێک لە هێرشەکان بۆسەر گردی ریعایە بووە و پێنجی دیکەشیان بۆسەر فەرماندەیی و بارەگای هێزەکانی ٧٠ـی پێشمەرگە بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکان بە دوو موشەک و
سێ درۆن ئەنجامدراوە و یەکێک لە هێرشەکان بۆسەر سەر هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی
کوردستان بووە لە فەرماندەیی.
باسی لەوەشکرد، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتووەتەوە.
هاوکات لە هەولێریش بە درۆن هێرشکرا و پێش پێکانی ئامانجەکەی لە
ئاسماندا تێکشکێندرا و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.