سه‌رۆك كۆماری توركیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشه درۆنییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ماڵی نێچیرڤان بارزانی له دهۆك كرد و رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به بایه‌خێكی زۆره‌وه له ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئێوارەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیاوە پێگەیشت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه،
لە پەیوەندییەکەدا، ئەردۆغان هاوسۆزیی خۆی بۆ نێچیرڤان بارزانی و خانەوادەی ئەو پێشمەرگانه
دەربڕی کە لە هێرشەکانی ئەم دوایییەی سەر هەرێمی کوردستاندا شەهید و بریندار بوون،
هه‌روه‌ها به‌توندی ئەو هێرشە درۆنییەی سەرکۆنە کرد کە کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان
بارزانی لە دهۆک.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا
هاتووه، ئه‌ردۆغان دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بە بایەخێکی زۆرەوە لە ئارامی و سەقامگیریی
عێراق و هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و هەمیشە پشتگيرى له ئاسایش و پاراستنى سه‌قامگيرى
له ناوچەکە دەکات.
لای خۆیشییەوە،
نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندییه‌كه‌ی ئەردۆغان و هەڵوێستى "دۆستانەی تورکیای
بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کرد" و دوپاتی کردەوە کە "هەرێمی کوردستان
وه‌ك هه‌ميشه فاكته‌رى ئارامى ده‌بێت و هه‌رگيز نابێتە بەشێک لە جەنگ و گرژییەکان."
به‌گوێره‌ی
راگه‌یه‌ندراوه‌كه، دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەکانی له ناوچەکە و جیهان،
ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه بوو؛ تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان
له گرنگيى هه‌وڵه ديپلۆماسييه‌كان بۆ راوه‌ستاندنى جه‌نگ و چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌ى
ناكۆكييه‌كان كرده‌وه.